تەندروستی هەرێم لەبارەی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا هۆشداری دەدات

یەکێک لەتووشبووانی کۆرۆنا لەسلێمانی فۆتۆ: هەوراز ئەحمەد
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات ڕۆژانە ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و جیهان ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن، ئەوەش بەهۆی پابەند نەبوونە بە ڕێنماییە خۆپارێزییەكان، هاوكات باس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی جۆری دەلتا دەكات لە هەرێمی كوردستان و هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بەSNNی رایگەیاند: ئێمە لە وەزارەتی تەندروستی بەردەوام داوامان لە هاووڵاتیان كردووە كە پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام بەداخەوە وەك پێویست گوێمان لێناگیرێت لەلایەن هاووڵاتیانەوە، هەر ئەمەش وایكردووە كە لە ئێستادا ڕۆژانە ڕێژەیەكی زۆر لە توشبوون بە ڤایرۆسیی كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار بكرێت و نەخۆشخانەكان پڕببنەوە لە توشبووانی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوێنێ زۆرترین توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا لەماوەی ئەمساڵدا، لە كاتێكدا وەرگرتنی ڤاكسین هەنگاوێكی زۆر گرنگ و پێویستە بەڵام هێشتا وەرگرتنی ڤاكسین لە ئاستی چاوەڕوانی ئێمەدا نییە و هەمیشە وتومانە كە وەرگرتنی ڤاكسینیش نابێتە بەدیلی رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، پێویستە جەخت لە خۆپارێزی بكرێتەوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم هۆشداریشیدا كە ئەگەر لەلایەن رێكارەكانی خۆپارێزی وەك ئەوەی ئێستابن جارێكی دیكە مەترسییەكان كۆرۆنا بەرۆكی هەموومان دەگرێتەوە چونكە ناتوانین نكۆڵی لەوە بكەین كە بڵێین ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە، هاوكات ئێمە ناتوانین بڵێن ڤایرۆسی جۆری ( دەلتا ) لە هەرێم بوونی نییە یاخود هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە هەموو كەرەستەكانی دەستنیشانكردنی ئەو جۆرە ڤایرۆسە بەردەستە و پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات لەلایەن هاووڵاتیانەوە چونكە هەمان نیشانەی هەیە بەڵام خێراتر بڵاودەبێتەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









