
موقتەدا سەدر
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، پەڕەی ساڵح محەمەد عێراقی کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڵاویکردەوە، رەوتەکەیان سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەی حسێن لە پارێزگای زیقار کەبەهۆیەوە 64 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش برینداربون، داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری زیقار و گەڕانەوەی ئارامی بۆ شارەکە دەکەن.
ساڵح محەمەد عێراقی لەتویتەر ئاماژەی بەوەشکردوە، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر روداوەکە نەخۆشخانەی حسێن، پێویستە دەستبەجێ پارێزگاری زیقار دەستلەکاربکێشێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگاکەش دەستیلەکارکێشایەوە.
باسی لەوەشکردوە، دواتریش پێویستە کار بۆ گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت و ئاسایشی ناسرییە بکرێت، هەروەها رێکاری سەلامەتی توند لەنەخۆشخانەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بگیرێنەبەر.
دوێنێش بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق لەدواین بڕیاریدا باسی لەوەکردوە، بەهۆی روداوی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەی حسێن لە پارێزگای زیقار فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەدام تەویل بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگاکە و 11 کەسی دیکە دەرکراوە.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای زیقار لەراگەیەنراوێکدا دواین ئاماری روداوی سوتاندنی نەخۆشخانەی توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی لەناو نەخۆشخانەی حسێن گیانیان لەدەستداوە بۆ 64 کەس بەرزبوەوە، بەپێی زانیارییەکان تەقینی بوتڵی ئۆکسجین هۆکاری ئاگرکەوتنەوەیە لە نەخۆشخانەکە.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









