
SNN
وەزیری بەرگریی رووسیا رایگەیاند: “سوپای رووسیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی سووریادا، زیاتر لە 320جۆر چەکی تاقی کردووەتەوە“.
سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی رووسیا لە وتارێکیدا کە لە کارگەی هێلیکۆپتەری رۆستڤێرتۆل لە شاری رۆستۆڤ-نا دۆنو پێشکەشی کرد، باسی لەو چەکانە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکان لە سووریا بەکارهێنراون.
وەزیری بەرگریی روسیا ئاماژەی بەوە کرد: “یەکێک لەو هێلیکۆپتەرانەی لەم کارگەیەدا دروستکراوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوریا پەرەی پێدراوە، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی تەکنیکی سەربازیی پارێزراوبن پێویست بە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی درێژ مەودا هەبوو و رووسیاش بووە خاوەنی ئەوە”.
سێرگی شۆیگو هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە سایەی ئۆپەراسیۆنەکانی سووریادا، بوونەتە خاوەنی ئەو جۆرە چەکانە و وتی: ”لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، زیاتر لە 320 جۆر چەک تاقیکراونەتەوە بە هێلیکۆپتەرەکانیشەوە”.
وەزیری بەرگریی رووسیا، ئەوەشی خستەڕوو: “بەشی چەک و ئامێری هاوچەرخ لە سوپای رووسیادا، سەدا ٧٠یە و رایگەیاند ”ئەوە لەنێو هەموو سوپاکانی جیهاندا بەرزترین رێژەیە”.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









