“میلیشیاکانی عێراق دژی دیموکراسین و هاووڵاتیان دەکەن ئامانج بۆیە دەبێت نەمێنن”

SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: خولی چوارەمی گفتووگۆ ستراتیجییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە چەند رۆژی داهاتوو دەستپێدەکات.
جۆی هود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: ئێمە سورین لەسەر ئەوەی کە ئاشتی و دیموکراسی بگەرێنیینەوە بۆ عێراق دوای ئەو جەنگەی کە لەگەڵ داعش رووبەڕووی بوونەوە، ئەمریکاش گەورەترین هاوپەیمانە کە دەیەوێت لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دووبارە پەرە بە وڵاتی عێراق بداتەوە، هەر لەو ڕێگەیەشەوە توانراوە 130 خوێندنگە بکرێتەوە، لەگەڵ 30 شێڵتەری دایبەت بە داڵدەدان، لەگەڵ 62 وێستگەی دووبارە پاکردنەوەی ئاو، 17 وێستگەی کارەبا و سێ نەخۆشخانە.
هود رایگەیاند: کۆنگریسی ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلاری راستەوخۆی تەرخانکردووە بۆ پرۆسەی خوێندن و فێرکردن، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکاری تەواوی حکومەتی عێراق بووین و یارمەتیدەریشیان دەبین بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، لەهەمان کاتدا ئەمریکا داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە بەزووترین کات بکوژانی چالاکوانانی عێراق رادەستی دادگا و یاسا بکات.
هود لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی روونکردنەوە: لای ئێمە ئاشکرایە کە میلیشیا چەکدارەکانی عێراق لە پشتی کوشتنی کەسانی چالاکوانن لە عێراق، ئەوان لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن لەگەڵ دیموکراسی وڵات، بۆیە دەبێت کۆتاییان پێبێت، بۆیە ئەمریکا پشتیوانی تەواوی حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەوەی ئەو میلیشیایانە رادەستی یاسا بکات.
روونیشیکردەوە” ئێمە لە دۆخی جەنگدا نین لەگەڵ ملیلیشیا چەکدارەکان، بۆیە داوا دەکەین واز لە ئێمە و گەلی عێراق بهێنن، بەڵام گەر هەر جۆرە نییەتێکی تریان هەبێت ئەوا ئەمریکا سڵ لە لەناوبردنیان ناکاتەوە”.
شایەنی ئاماژەپێکردنە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی 50 هێرش بۆ سەر کونسوڵ و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هەولێر کراوە، ئەمە سەرەڕای بە ئامانج گەیاندنی بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانانان و کاروانی ئۆتۆمبێلی هاوپەیمانان.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









