بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی نوسینگەی کازمی بەدرۆدەخاتەوە

هێزەکانی ئەمریکا
SNN
دوای ئەوەی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان کازمی و برێت مەکگۆرگ پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تاوتوێ کراوە، بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی بایدن ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە.
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئیدارەی ئەمریکا بە گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی وتووە “راست نییە کە دەوترێت لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کراوە”.
برێت مەکگۆرک رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیدارەی بایدنی سەرۆكی ئەمەریكا بە سەردانێكی رانەگەیەندراو لە عێراق بوو، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، دواتر نوسینگەی کازمی لە راگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو.
سەردانەکەی مەکگۆرک هاوکاتە لەگەڵ سەردانی مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران بۆ عێراق.
ئەم سەردانانەش لە كاتێكدایە كە لەم دواییانەدا هێرشى میلیشیاکان لە عێراق و سووریا دژ بە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە ھەڵكشان بووە، پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ھۆشداری بە ئێران دابوو، كە پێویستە دەستبەجێ پشتیوانییەکانی بۆ ئەو میلیشیایانە بوەستێنێت.
لە ئێستادا دوو هەزار و 500 بۆ سێ هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق بوونیان هەیە و مانەوەیان لەسەر رەزامەندی حکومەتی عێراقە، ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە کە مانەوەی هێزەکانی لە عێراق لەپێناو بەردەوامیدانە بە شەڕی دژ بە داعش و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









