نوێترین زانیاری لە بارەی دواخستنی هەڵبژاردنی عێراق لە زاری بەرپرسانی كۆمیسیۆنەوە

هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ڕەوتی سەدر وەك یەكێك لە هێزە سیاسییە خاوەن جەماوەرییەكانی عێراق كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنەكەی عێراق ڕاگەیاند: بەڵام بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاماژە بەوەدەكات لەڕووی یاساییەوە دەرگای كشانەوە لە هەڵبژاردنەكان داخراوە و هاوكات ئەنجومەنی كۆمیسیارانیش دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە هەر داواكارییەك قبوڵ بكەن یان ڕەتی بكەنەوە كە لایەن هێزە سیاسییەكانەوە لێیان بكرێت.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی یاسا ماوەی چەند ڕۆژێكە دەرگای كشانەوەی كاندیدەكان لە هەڵبژاردنەكانی عێراق داخراوە هەروەك چۆن پێشتریش ئێمە دەرگای خۆپاڵاوتنمان داخستبوو، بۆیە هیچ كاندیدێك بۆی نییە لە هەڵبژاردنەكان پاشەكشە بكات، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا بەفەرمی لە لایەن رەوتی سەدرەوە هیچ داواكارییەك ئاراستەی كۆمیسیۆن نەكراوە بۆ كشانەوەیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە پێی یاسای كۆمیسیۆن 20/6 دوا وادە بوو بۆ قبوڵكردنی هەر كشانەوەیەك كە لەلایەن كاندیدەكانەوە پێشكەش بكرێت، لە دوای ئەو بەروارەوە هیچ داواكارییەك پێشكەش نەكراوە و ئەگەریش پێشكەش كرابێت قبوڵنەكراوە، بۆیە لە حاڵەتی پێشكەشكردنی داواكارییەك لە لایەن موقتەدا سەدر یان هەر هێز و لایەنێكی دیكەی سیاسی كە كاندیدیان هەبێت بۆ هەڵبژاردنەكان، ئەوا دواجار ئەنجومەنی باڵای كۆمیسیاران كۆدەبێتەوە و لەوێ دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە داواكارییەكە قوڵ بكەن یاخود ڕەتی بكەنەوە.
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، تا ئەم ساتەش ئێمە بە ئاراستەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن كاردەكەین و زۆربەی ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیشمان تەواو كردووە، هیچ ئاماژەیەكمان بۆ نەهاتووە كە دەری بخات هەڵبژاردنەكانی عێراق دوابخرێن یاخود ئەنجام نەدرێن.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن لە كاتێكدایە كە دوێنێ موقتەدا سەدر كشانەوەی ڕەوتەكەی لە هەڵبژاردنی عێراق ڕاگەیاند، بە بۆچوونی چاودێرانی سیاسیش ئەمە سەرەتایەكە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان بەڕێوە نەچوونی لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا كە وابڕیارە لە 10/10 لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕیوە بچێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









