پەرلەمانتارێک: لە ساڵ و نیوێکدا 60 هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیان کردوە بۆ دەرەوە

SNN
جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی باس لەوە دەکات، لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە تائێستا زیاتر لە 60 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
کاروان گەزنەیی، جێگری سەرۆکی کیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: “لە ئێستادا هاوتەریب لەگەڵ قەیرانی مووچە و پێداویستییە رۆژانەکان و گرانبوونی نرخی کاڵا پێویستەکان لە بازاڕەکانی هەرێم، دیاردەی کۆچی گەنجان یەکێکە لە مەترسییە زۆر گەورەکان”.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە: ” بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، تەنها لە ساڵی2020 و شەش مانگی یەکەمی 2021 زیاتر لە 60 هەزار کەس کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات. دەیان کەس بوون بە قوربانی و نزیکەی 700 کەس لە وڵاتانی بولغاریا، بلاڕووسیا و سڕبیا دەستبەسەرکراون”.
کاروان گەزنەیی راشیگەیاندوە: “ئەم کۆچە بە لێشاوەی گەنجان دەرەنجامی نەبوونی هەلی کار، نەبوونی گەرەنتی ژیانێکی پێویست و خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتییانە، کە پێکەوە ئەمانە ئەنجامی خراپی مامەڵە و بێباکی و کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانن”.
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە کۆچی گەنجان، سەرباری لەدەستدانی سەروەتێکی گەورەی مرۆیی زۆر کاریگەری کۆمەڵگە، کارانگازی ڕاستەوخۆیی بەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، و مەترسییەکان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەون، ئاشکراشی کردووە: “بە فەرمی داوامان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بۆ سازدانی دانیشتنێکی تایبەت لەسەر ئەو پرسە”.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
24 خولهك لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
24 خولهك لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









