
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
SNN
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا چەند رێنماييەکی سەبارەت بە گەشتکردن و هاتن بۆ هەرێمی کوردستان دەرکرد و رايگەياند: “لە کاتی سەفەر کردن پێويستە هاووڵاتی پشکنينی کۆرۆنا ئەنجامی نێگەتيڤی پێبێت”.
لە راگەيەندراوەکەدا هاتووە: “لە کاتی سەفەرکردنی ھاووڵاتی پێویستە پشکنینی کۆڤید19ی کردبێت و بە negative دەرچووبێت پێش کەمتر لە 72 کاتژمێر جا ڤاکسینی وەرگرتبێت یان وەری نەگرتبێت و فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبوڵ ناکات بەوەی ھاووڵاتی لە وڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە ڕێگەی پێ ئەدەن یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نییە”.
سەبارەت بە هاتنە ناوەوەش دەڵێت “ئەو ھاووڵاتیەی بەڵگەی پشکنینی negative یان بەڵگەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت”، “وە ئەو کەسەی ھیچ بەڵگەیەکی پێ نیە تیمەکانی تەندروستی پشکنینی بۆ ئەنجام ئەدەن پێش داخڵ بوونی بۆ ھەرێمی کوردستان”.
فڕۆکەخانەی سلێمانی راشيگەياندووە: “کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاووڵاتیان کە لە سەر ھێڵەکانیان سەفەر ئەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “سەبارەت بە مناڵان تا تەمەنی 10ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵی ئاسمانی ھەماھەنگ و ڕاوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگە پێدان یان ڕێگری کردن لە سەفەر کردنی ئەو مناڵانە، فڕۆکەخانە بەرپرس نیە لە ڕێگرتنی مناڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە تکایە”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









