بەرپرسێکی دارایی لەبارەی لابردنی لێبڕینی مووچە روونکردنەوە دەدات

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی گەیشتنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم و هاوكات كۆكردنەوەی داهات لەكاتی خۆیدا، دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە یان بە بێ لێبڕین دابەشدەكرێت یانیش ئەگەر لێبڕین هەبێت كەمتر لە %6 لێبڕین دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەوانەیە مووچە لەوادەی خۆیدا دابەشنەكرێت تا بڕیارەكە دەدرێت.
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی بەغدا نییەتی ئەوەیە كە لە مەودوا 200 ملیار دەنێرێت بۆ دابەشكردنی مووچە و كۆكردنەوەی داهاتیش لەكاتی خۆیدا وایكردووە كە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بە بێ لێبڕین دابەشبكرێت یاخود ئەگەریش لێبڕین بمێنێت كەمتر لە %6 دەبێت ئەوەش ڕێژەیەكی كەمە و زۆر كاریگەری نابێت لەسەر مووچەی فەرمانبەران بە بەراورد بە ڕێژەی لە %21.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەبارەی هەڵگرتنی لێبڕینی مووچە بدرێت ئەوا دەبێت ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە بڕیارێك ئەوە یەكلایی بكەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەهۆی ئەوەی لە 25ی مانگ دەستدەكرێتەوە بەدەوام بۆیە پێدەچێت دابەشكردنی لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا دوابكەوێت ئەوەش بۆ ئەوەی بەرچاوی وەزارەتی دارایی ڕوون بێت بە چ شێوەیەك مووچە دابەشبكات.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە جێگری سەرۆكی حكومەت دەستی بە ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەی چڕوپڕكردووە لەگەڵ بەرپرسی یەكە ئیدارییەكان و بەرپرسانی ئەمنی بۆ ئەوەی چیدیكە ئەو قۆرخاكاری و مەترسیانەی لەسەر كۆكردنەوەی داهات و هاووڵاتیان هەبووە كۆتایی پێبهێندرێت و باروگوزەرانی هاووڵاتیان باشتر بكرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4كاتژمێر لهمهوپێشبەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
تهمموز 23, 2026نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









