لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا مەرزی باشماخ نزیكەی 120 ملیار دیناری ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گومرگری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوە دەكات لە سەرەتای شەش مانگی ئەمساڵەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ نزیكەی 120 ملیار دینار داهاتیان هەبووە و سەرجەمی ئەو داهاتەش بە پسولە و وردەكارییەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە، هاوكات بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش هاتنی 15 هەزار بارهەڵگر لە مەرزی باشماخەوە كەمیكردووە.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەSNNی ڕاگەیاند: بڕی داهاتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بریتی بووە لە 119 ملیار و 505 ملیۆن 685 هەزار دینار، هاوكات سەرجەمی ئەو داهاتە بە ژمارە حسابی و بە وردەكارییەوە خراوەتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم و یەك دیناری نییە نە چووبێتە سەر ژمارە حسابییەكی دیكە جگە لە وەزارەتی داریی و ئابووری.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستماندان لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا 31/5/2021 لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە 64 هەزار و 744 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، ئەو ئۆتۆمبێلانە پێكدێن لەتانكەری گواستنەوەی سوتەمەنی و هەروەها ئۆتۆمبێلی هاوردەكردنی خۆراك و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان كە كاری بازرگانی دەكەن لەنێوان هەرێم و ئێراندا.
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە بەراورد بە شەش مانگی ساڵی ڕابردوو نزیكەی 15 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر كەمیكردووە، بەجۆرێك لە شەش مانگی ساڵی ڕابردوودا 80 هەزارو 256 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەئێرانەوە هاتبوونە هەرێم، لەتەواوی ساڵی 2020 كۆی گشتی هاتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە تانكەری گواستنەوەی سوتەمەنی و ئۆتۆمبێلی هاوردەكردنی خۆراك و پێداویستی بریتی بووە لە 172 هەزار و 31 ئۆتۆمبێل، ئەو كەمبوونەوەیەی ئەمساڵیش پەیوەندی بە بەردەوامی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەیە، هاوكات ئەو داهاتەی كە لەماوەی ئەم شەش مانگەی ڕابردوو دەستكەوتووە لە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تانكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی و هاوردەكردنی كاڵاو شمەكی جۆراوجۆری بازرگانی دەستكەوتووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








