لە پەرلەمانی کوردستانەوە كار بۆ گۆڕینی سزای لە سێدارەدان دەكرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: “داوامان لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانكردووە كە پرۆژەياسایەك ئامادەبكەین، ئەو پرۆژەیاسایەوە كاربۆ گۆڕینی بڕیاری سزای لەسێدارەدان دەكات بۆ سزای هەمیشەیی”.
زكری ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بەمەبەستی ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە شێوزای سزای لە سێدارەدان لە هەرێمی كوردستان، لە لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتیو داكۆكی لە مافی مرۆڤ، پێشنیارێكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی پرۆژە بڕیارێك یاخود پرۆژە یاسایەك ئامادەبكەین كە ببێتە جێگرەوەی سزای لەسێدارەدان لە هەرێمی كوردستان”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو داواییەی لیژنەكەمان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان دوای سەردان و بەسەركردنەوەی رەوشی سزادراوانی چاكسازییەكان دێت، كە بەشێكیان داواكاری یەكلایی كردنەوەی دۆسییەكانیان هەبووە و وتویانە سزای لەسێدارەدان لەهەرێم جێبەجێناكرێت و ئەوانیش زیاتر لە دەساڵە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە تا ئێستاش سزاكەیان بەسەردا جێبەجێنكراوە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو: “مەبەستی سەرەكیمان لەو پێشنیازە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ گۆڕینی سزای لە سێدارەدانە بۆ سزای هەمیشەیی ، چونكە ماوەیەكی زۆرە سزای لە سێدارەدان بۆ تاوانباران دەردەچێت بەڵام سزاكە جێبەجێ ناكرێت بۆیە پێمان باشە لە پەرلەمانەوە بە بڕیارێك ئەو بابەتە چارەسەربكرێت بۆ ئەوەی چارەنوسی ئەو سزادراوانەش یەكلابكرێتەوە”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









