لە هێرشی نەژادپەرەستە تورکەکان بۆ سەر خێزانێکی کورد کەسێک کوژرا

SNN
بەپێی میدیاکانی باکوری کوردستان، لە ناوچەی مەرمەرەی کونیا لە تورکیا گروپێکی نەژادپەرەستی تورک هێرشیان کردوەتە سەر خێزانێکی کورد و بە هۆیەوە ئەندامێکی ئەو خێزانە کوژراوە.
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاوی کردەوە: “لە چارکلکۆی مەڕمەڕەی کۆنیای تورکیا، خێزانێکی خەڵکی شاری ئامەدی باکوری کوردستان هێرشیانکراوەتەسەر. ئەو خێزانە 20 ساڵە لەو ناوچەیە دەژین، کۆمەڵێک نەژادپەرستی تورک کە لە 60 کەس پێکهاتبوون، بە چەک هێرشیان کردوەتەسەر خێزانە کوردەکە و لە ئەنجامدا حەکیم دالی تەمەن 43 ساڵ، بە دەستی نەژادپەرستە تورکەکان کوژراوە”.
حەمدی دال برای حەکیم لەو بارەوە رایگەیاندوە: “لەبەرئەوەی ئێمە کوردین بۆیە هێرشمان کراوەتە سەر، پێمان دەڵێن دەبێت ئێوە خانووەکەتان بفرۆشن و لێرە بڕۆن، لە گوندەکانی دەوروبەریشمانەوە گوشاریان لێکردوین و دەیانەوێت لێرە بڕۆین و چەند جارێک هەڕەشەیان لێکردوین”.
جەختیکردەوە: “کاتێک شوانەکەی ئێمە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕەکانمان بوو، گوێمان لە دەنگەدەنگ بوو، بینیمان 60 کەس هاتن و هێرشیان کردە سەرمان، ئێمە سێ کەس بووین و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا براکەی من کوژرا”.
پێش چەند رۆژێکیش لە ناوچەی باخچە شەهیری مەرەمەڕە گروپێک کە خۆیان وەک نەژادپەرستی تورک ناوبردبوو هێرشیان کردبوە سەر خێزانێکی کورد و بە هۆیەوە چوار ژن و حەو پیاوی کرد بە سەختی بریندارببوون.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









