بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی لە هەڵەبجەش دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی زۆرە ئێمە ڕێگەمان نەداوە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی جاڕەش و بێسەرەتا، بەڵام لەسەر بڕیارەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت ئێمە لە سبەینێوە ڕێكارەكانمان توندتر دەكەینەوە و هەر ئۆتۆمبێلێكی جامڕەش و بێسەرەتا ببینین دەستيبەسەردا دەگرین.
عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە مەفەرەزەكانمان بەردەوام بوون لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جامڕەش و ئەو شۆفێرانەی كە پێچەوانەی یاسا ئۆتۆمبێلیان بەكارهێناوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا دەيان ئۆتۆمبێل دەستیانبەسەرداگیراوە و ئەو ئۆتۆمبیلانەشی كە جام رەش بوون، لەزگەكانیان لێكراوەتەوە و جامەكانیان كراوەتە بە جامی ئاسایی پاشان بەردراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر بڕیارەكانی ( قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە دڵنیاییەوە ئێمە لە سبەینیوە رێكارەكان توندتر دەكەینەوە و بڕیارەكانی تایبەت بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی جامڕەش و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، جێبەجێدەکەين شۆفێرەكانیان ڕووبەڕووی یاسا دەكەینەوە، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و زیاتر پاراستنی هێنمی و ئارامی شارە لە هەر ڕووداوێكی نەخوزارو كە بەهۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە ئەنجامبدرێت.
وتەكانی بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت وابڕیارە سبەی لە هەڵمەتێكی فراواندا دەستبكرێت بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو جامڕەش، ئەوەش لە پێناو ئارامی شار و كەمكردنەوەی ئەو تاوانانەی كە بەهۆی ئەو ئۆتۆمبیلانەوە ئەنجام دەدرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









