وڵاتانی رۆژئاوایی داوادەکەن حکومەتی گواستنەوە لە ئەفغانستان پێکبهێنرێت

SNN
وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ یەکەمجار پێشنیار دەکەن لە رێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی گواستنەوەی فرەلایەنەوە کۆتایی بە شەڕ و توندوتیژییەکانی ئەفغانستان بهێنرێت.
لە بەیاننامەیەکدا ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا رایانگەیاندوە: “گەیشتن بە رێککەوتنێکی سیاسی کۆتایی لە ئەفغانستان، بەتایبەتی لەسەر پرسی دەستور کاتێکی زۆری پێویستە، هەر بۆیە لە ئێستادا پێیانوایە باشترین بژاردە راگەیاندنی ئاگربەست بێت لە نێوان حکومەتی ئەو وڵاتە و تالیبان”.
پێشنیاریشیان کردووە، “حکومەتیکی گواستنەوەی فراوان پێکبهێنرێت تا ئەو کاتەی رێککەوتنی کۆتایی لە بارەی ئایندەی سیاسی ئەفغانستانەوە دەکرێت”.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، “لە قۆناغی حکومەتی کاتی و حکومەتی هەمیشەیی ئەفغانستاندا پێویستە رێز لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان بگیرێت و مافی هەڵبژاردن و کارکردن بە پێوەرە دیموکراسیەکان پارێزراو بێت”.
هەروەک داواشیان کردووە، “حکومەتی ئەفغانستان و لایەنە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە لە هیچ دۆخێکدا رێگە نەدەن وڵاتەکەیان ببێتە پەناگەیەک بۆ خۆحەشاردانی گروپە تیرۆریستییەکان”.
ئەمە جاری یەکەمە وڵاتانی رۆژئاوایی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی باس لە پێکهێنانی حکومەتی گواستنەوە لە ئەفغانستان بکەن وەک رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتیژییەکانی ئەو وڵاتە.
لەگەڵ دەستپێکردنی کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تالیبان دەستی بە پێشڕەوی کردووە و بەشێکی فراوانی رووبەری ئەو وڵاتەی کۆنتڕۆڵ کردووە و شەڕ و توندوتیژییەکان بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس.
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێشبڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








