هاتووچۆی سلێمانی: سبەینێ 12 مەفرەزە بۆ رێگریکردن لە چەک و ئۆتۆمبێلی جامڕەش دەستبەکاردەبن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەینێ هەڵمەتێكی فراوان لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری دەستپیبكات ئەوەش بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جامڕەش، ئەفسەرێكی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانیش لە SNNەوە وردەكاری هەڵمەتەكەیان ئاشكرا دەكات.
ڕائید بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەمەبەستی زیاتر چەسپاندنی هێمنی و ئارامی لەناو سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری سبەینێ بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش هەڵمەتێكی بەرفراوان بۆ دەستبەسەردراگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی نایاسایی و بێ سەرەتا و جامرەش دەستپێدەكەین، هەڵمەتەكە تەنها سبەینێ بەردەوام نابێت بەڵكوو لە ڕۆژانی داهاتووش بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە وەك پۆلیسی هاتووچۆ ئەركمان دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جامڕەش و هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە تابلۆی ساختەیان هەڵواسیوە یاخود بەمەبەست دەستكاری ژمارەی تابلۆكانیان كردووە بە زیادكردن یاخود كەمكردنەوەی ژمارە، بۆیە هەر ئۆتۆمبێلێك لەلایەن خاوەنەكەیەوە ئەو جۆرە سەرپێچیانەیان تیادا بەدیبكرێت ڕاستەوخۆ دەستیانبەسەردا دەگیرێت و خاوەنەكەشیان ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە، بۆیە داوا لەو شۆفێرانە دەكەین كە تا سبەینێ هەر جۆرە سەرپێچییەی لەو جۆرەیان ئەنجامداوە دەرفەتەیان لەبەردەستداماوە بە ڕاستكردنەوەی سەرپێچییەكەیان بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.
ئەو ئەفسەرەی بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی كە بێسەرەتان بەڵام كۆدی مروریان بۆ كراوە بەهەمان شێوە ئەوانیش دەستگیردەكرێن، چونكە ئەو كۆدی مرورەی كە بۆیانكراوە بۆ ئەوە نەبووە بتوانن بەسەر شەقامەكاندا بە ئازادانە بسوڕێنەوە بەڵكوو تەنها بۆ وەرگرتنی ئامارێك بووە بۆ ئەوەی دواتر وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدات.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN سبەینێ لە زیاد لە 12 شوێنی جیاوازی سلێمانی مەفەرەزەی هاوبەشی هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ مەفەرەزەی تایبەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جامڕەش دادەنێن هەڵمەتەكەش لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوامی دەبێت و تەنها بۆیەك ڕۆژ نییە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









