ئازاد محەمەد ئەمین: پشتیوانی لە هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی دەکەین بۆ نەهێشتنی زیادەڕۆیی و قۆرخکاری

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات هەوڵەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ نەهیشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵكی گشتی و كۆتاییهێنان بە قۆرخكاری سەرجەمیان لەبەرژەوەندی گشتیدان، ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە نوێنەرایەتی خەڵكی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین دەكەین پاڵپشتی ئەو هەوڵانە دەبین.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگا كە نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەكەین بێگومان هەمیشە پاڵپشتی هەر بڕیارو راسپاردەیەكمان كردووە كە لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدابووبێت، بۆیە ئەو هەوڵانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەستپێكردووە بۆ كۆتاییهێنان بە دیاردەی زیادەڕۆیی بۆسەر موڵك و ماڵی گشتی و بابەتی قۆخكاری ئێمە بە تەواوی پشتویانی لێدەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە هەر لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبووینەتەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سلێمانی بەشداربوون لەو كۆبوونەوەیەدا بەوردی باس لە پلانەكانی داهاتووكرا بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و بابەتی گرانبوونی نرخی بەنزین و زیادەڕۆیی بۆسەر موڵكی گشتی، لەو كۆبوونەوەیدا سرجەم بەشداربووانی كۆبوونەوەكە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕیوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگا لیژنەیەكی تایبەتمان پێكهێناوە بۆ كاركردن لەسەر نەهێشتنی هەر زیادەڕۆییەك كە بكرێتە سەر موڵكی گشتی، بۆیە هەركات جێگری سەرۆكی حكومەت یاخود لیژنەكەی ئەنجومەنی پارێزگا یان هەر لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار هەر ئەركێكمان پێبسپێرن بۆ بابەتی نەهێشتنی زیادەڕۆیی و خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بەدڵنیاییەوە ئێمە پشتیوانیان دەبین بەئەركی سەرشانی خۆمان هەڵدەستین.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









