دوای کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دوو پێشنیار بۆ دابەشكردنی مووچە لە ئارادان

مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە دەبوو ئەمڕۆ دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووز بكرایە بەڵام بەهۆی پشووەكانی جەژنی قوربان و هاوكات كۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دابەشكردنی مووچە دواكەوت، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایش ئاماژە بەوەدەكات دوو پێشنیاریش بۆ شێوازی دابەشكردنی مووچە خراونەتەڕوو.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەناچێت و هاوكات ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایش نەهاتووەتە ناو دیوانی وەزارەت لە كاتێكدا دەبوو ئەمڕۆ دەستبكرایە بە دابەشكردنی مووچە بەڵام بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە لیستی دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیەندرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی داهاتی ناوخۆ و داهاتی فرۆشتنی نەوت و خاڵە سنوورییەكان زیادیكردووە لەگەڵ ئەوەشدا 200 ملیار دیناری بەغدا گەیشتووە، بۆیە لە ئێستادا دوو پێشنیار لەلایەن وەزارەتی دارایی ئامادە كراوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدات بۆ شێوازی دابەشكردنی مووچە، یەكێك لە پێشنیارەكان دابەشكردنی مووچەیە بە ڕێژەی لە%100 بە بێ لێبڕین، ئەوەی دیكەشیان ئەوەیە كە مووچە بە لێبڕینی لە %5 دابەشبكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەروو، بەهۆی ئەوەی تەنها ئەنجومەنی وەزیران دەستەڵاتی بڕیاردانی هەیە لە بارەی شێوازی دابەشكردنی مووچە و لێبڕین یان لێنەبڕینی مووچە بۆیە دەبێت چاوەڕێی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بكەین تا كۆدەبێتەوە كە پێدەچێت كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیش بكەوێت ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








