
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات بەهۆی ئەو ناوچە بەرفراوانەی كە لە سنورەكەدا هەمانە و هاوكات لەباری كەشوهەوای ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە و هەورامان، تەنها لەماوەی چوار رۆژی جەژندا 90 هەزار و 91 گەشتیار هاتوونەتە هەڵەبجە و بە بەرارود بە جەژنی رەمەزان هاتنی گەشتیارانیش زیادیكردووە.
غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاد لە 30 ناوچەی گەشتیاری بوونیان هەیە كە ساڵانە لە وەرزە جیاوازەكاندا بە هەزاران گەشتیار لە پارێزگاكانی هەرێم و پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانیان دەكەن، لە ئێستادا تەنها سێ شوێنی گەشتیاری ماون كە گەشتیاران بتوانن ڕوویان لێبكەن و كاتەكانیان بەسەر بەرن ئەوانیش سەیرانگاكانی ئەحمەد ئاوا و چاوگ و ئاوێسەرە لە ناوچەی هەورامان.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لەماوەی چوار ڕۆژی رابردووی جەژندا هاتنی گەشتیاران بۆ ئەو سێ ناوچەیە بەردەوامی هەبووە و تیمەكانمان لە گەشتوگوزار توانیویانە پێشوازی بكەن لە هاتنی 90 هەزار و 91 گەشتیار كە زۆرینەیان لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەراستی عێراقەوە هاتوونەتە سنوورەكەمان، هاوكات بە بەراورد بە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ هاتنی گەشتیاران زیادیكردووە بەجۆرێك لە جەژنی رەمەزاندا 70 تا 75 هەزار گەشتیار هاتبوونە سنوورەكەمان”.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبەختانە لەماوەی ئەو چوار ڕۆژەی جەژنی قوربان كە بەردەوام گەشتیار ڕوویان لە ناوچەكە كردووە هیچ رووداوێكی نەخوازراو تۆمار نەكراوە، هاوكات زۆرترین گەشتیاریش ڕوویان لە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا و سەرچاوەی زەڵم و ناوچەی هەورامانیان كردووە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









