لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا گەشتیاران 20 ملیۆن دۆلاریان هێناوەتە سلێمانی

سەیرانگای دوکان، ئەرشیف
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشكرایكرد كە بە گوێرەی دواین ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی، نزیكەی 100 هەزار گەشتیار لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هاتوونەتە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئەو گەشتیارانەشەوە بڕی 20 ملیۆن دۆلار داهات هاتووەتە سلێمانی و دەوروبەری.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پلانەی كە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران دامانرشتبوو توانیمان بە سەركەوتووانە جیبەجێی بكەین و لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا چەند لیژنەیەكی تایبەتمان داناوە بۆ سەرژمێری هاتنی گەشتیاران و پێدانی ڕێنمایی پێویست بە گەشتیاران، بۆیە بە گوێرەی دواین ئامار نزیكەی 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ئەو ژمارە گەشتیارەی كە هاتوونەتە سنورەكەمانەوە ئێمە خەمڵاندێكمان كردووە كە ئەگەر هەر گەشتیارێك بۆ كرێی مانەوەی لە ئۆتێل و دابینكردنی پێداویستیەكانی و هەروەها كڕینی خواردن لە چێشتخانە و مۆڵەكان ئەوا هەر گەشتیارێك بڕی 200 دۆلاری خەرجكردووە و داهاتی گشتی گەشتیارانیش نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار بووە كە هاتووەتە سلێمانی ئەوەش داهاتێكی باشە بۆ خاوەن مۆڵ و چێشتخانە و ئۆتێلەكانی سلێمانی.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە %5ی ئەو گەشتیارانەی كە هاتوونە سلێمانی گەشتیاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوون لە دەروازەی سنوری باشماخەوە هاتوون و بەشێكی گەشتیارانیش لە فڕۆكەخانەكانەی سلێمانییەوە هاتوون، بەڵام زۆرینەی گەشتیاران لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەراستی عێراق ڕوویان لە سلێمانی كردووە گەشتیاران ڕووبەڕووی هیچ كێشە و گرفتێك نەبوونەتەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









