دوای زیاتر لە ساڵێك راگیرانی گەشتی ڕاستەوخۆی سلێمانی-لەندەن دەستیپێكردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەچوارچێوەی فراوانبوونی گەشتەڕاستەوخۆكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەی جیهان و زیاتر كردنەوەی كردنەوەی سلێمانی بەڕووی جیهاندا، دوای ساڵێك لە ڕاگیرانی گەشتە ڕاستەوخۆكانی نێوان سلێمانی لەندەن دەستپێكردەوە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەولەتی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی فراوان بوونی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینین.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەSNNی راگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ فراوانتر كردنی گەشتە ڕاستەوخۆكانی ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی فڕۆكەوانی عێراقی دوای ئەوەی ماوەی ساڵێكە بەهۆی گرتنەبەری ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دوێنێ یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆی هێڵی ئاسمانی عێراق لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بۆ قڕۆكەخانەی لەندەن ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمەودوا هەفتانە گەشتێكی ڕاستەوخۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لەندەن ئەنجام دەدرێت، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە و بە ئاراستەی زیاتر فراوانكردنی گەشتە ڕاستەوخۆكانی فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەی جیهان.
بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هێڵی ئاسمانیی عێراقی سەرقاڵی فراوانكردنی زیاتری گەشتە ئاسمانییەكانییەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییە بۆ وڵاتانی ئەوروپا،هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە ماوەی رابردوودا گەشتەكانی سلێمانی بۆ دۆسڵدۆرف و فرانكفۆرتی ئەڵمانیا دەستیپێكرد كە هەفتانە گەشتێك بۆ هەر یەكێك لەو شارانە راستەوخۆ ئەنجام دەدرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









