پۆلیسی سلێمانی: لەدوای جێبەجێکردنی بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی هیچ رووداوێکی تەقەکردن و دزی رووینەداوە

SNN
لە 25ى تەمووز ەوە و بە بڕیارى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیژنەیەکى هاوبەش لە هێزە ئەمنیەکانى شارى سلێمانى پێکهێنراوە بۆ بنبڕکردنى دیاردەى چەک هەڵگرتن و ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا و جام ڕەش، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانیش دەڵێت: “لە پاش جێبەجێ کردنى ئەو بڕیارەوە شارى سلێمانى بەتەواوەتى ئارام بۆتەوەتەوە”.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بەSNNی ڕاگەیاند: “ئەو لیژنەیەى دیارى کراوە بۆ دەست بەسرا گرتنى چەکى بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا و جام ڕەش لە کارەکانى بەردەوامە و بە شێوەى مەفرەزە لە شوێنە جیاجیاکانى شارى سلێمانى بەردەوام لە ئەرکدان و بە پێى پلان شەو و ڕۆژ بازگە دادەنێن”.
وتیشى: “لەوەتەى ئەو لیژنەیە دەستى بە کارەکانى کردوە هیچ ڕوداوێکى تەقەکردن و دزى کردن و شەڕ ڕووینەداوە و شارى سلێمانى ئارامى تەواوى بە خۆوە بینیەوە”.
ئاماژەى بەوەش کرد: “ئەرکەکانمان بەردەوامى دەبێت تاوەکو ئەو کاتەى کە ئەو حاڵەتە نەشازانە بنبڕ دەکرێت و یاسا لە سەرووى هەموو شتێکەوە سەرەوەر دەبێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









