“پێناچێت ئەمساڵیش هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن پرۆژەیاسای بودجە”

بودجەی عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە ماوەی حەوت ساڵە هەرێمی كوردستان هیچ پرۆژە یاسایەكی بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە و بریاریش بوو ئەمساڵ هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن پرۆژەیاسای بودجە، بەڵام بە وتەی بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بەهۆی تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر بەسەر ئامادەكردنی پرۆژەیاساكەدا پێناچێت ئەمساڵیش پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: “سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ئەو لیژنەیەی كە تایبەت بوو بە ئامادەكردنی ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم كارەكانیان تەواوكراو ڕەشنوسەكەیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانكرد بەمەبەستی پەسەندكردنی بەڵام تا ئێستا لەلایەن ئەنجومەنی وەیرانەوە ئەو ڕەشنوسە پەسەند نەكراوە و چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانیشە ئەو بابەتە ناخرێتە تەوەرەی كۆبوونەوەكانیان ئەمەش بۆ خۆی ئەوەمان پێدەڵێت كە پێناچێت ئەمساڵ پرۆژەیاسی بودجە پەسەندبكرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “دوای ئەوەی پرۆژەیاساكە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكرا دەبێت ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت و لە پەرلەمانیش لەلایەن لیژنەكانی دارایی و یاسایی و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی بۆبكرێت، ئەم پرۆسەیەش بەلایەنی كەم پێویستی بە زیاد لە دوو مانگ دەبێت، بۆیە بەهۆی ئەوەی چەند مانگێكی كەم ماوە لەبەردەستماندا لەمساڵدا ناتواندرێت پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە: “یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی نەناردرنی پرۆژەایی بودجە بۆ پەرلەمان و پەسەندكردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەتی هەرێم دڵنیا نییە حكومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لەناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم یان نا، ئەمەش كێشەیەكی سەرەكییەوە دەبێت چارەسەری بۆبدۆزرێتەوە”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









