وەزیری پلاندانانی عێراق پلانێکی هەیە بۆ ئەو کاتەی نرخی نەوت دەگاتە 120 دۆلار

نەوت
SNN
خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوت ببێتە 120 دۆلاریش نابێت لە ئێستادا خەرج بكرێت و پێویستە لە سندوقێكدا هەڵگیرێت بۆ پاش دوو ساڵیتر كە تەنگەژەی ئابووری چاوەڕوان دەكرێت.
وەزیری پلاندانانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیۆنیدا وەڵامی پرسیارێكی باوی دایەوە لەبارەی چارەنووسی ئەو پارە زیادەی لە نرخی نەوتدا دەمێنێتەوە لەكاتێكدا لە بودجەدا بە 45 دۆلار خەمڵێنراوە و وتی “خەرجكردنی زۆر هەڵەی بۆماوەی حكومەتەكانی پێشووە”.
بەتال جەختی لەوەشكردەوە ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە 120 دۆلاریش، نابێت خەرج بكرێت و پێویستە كەڵك لەو پارەیە وەربگیرێت بۆ دوو ساڵیتر كە ئەگەری تەنگەژەی ئابووری هەیە و نابێت لە ئێستادا بەهیچ جۆرێك كەس چاو لەو پارە زیادەی نەوت بكات، چونکە لە عێراقدا بەردەوام قەیران لە دوای قەیران دروست دەبێت و تاکە چارەسەریش بوونی پارای یەدەگ و ئەو پارەیەیە کە بۆ کاتی قەیرانەکان دادەنرێت.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









