وادەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دیاریكرا

کارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ دوا وادەبوو بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی بوون بە چاودێری سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن، لەسەرەتای مانگی داهاتوو تیروپشك بۆ دیاریكردنی ناوی كارمەندان ئەنجام دەدرێت.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو وادەیەی كە ئەنجومەنی باڵای كۆمیسیارانی سە بە كۆمیسیۆن داین نابوو ئەمڕۆ كۆتایی بە پڕكردنەوە فۆڕمی تایبەت بە بوون بە چاودێری سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن كۆتایی هات، بەڵام هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە و هێشتا نەیانگەڕانووەتەوە بۆ بنكەكانی دەنگدان بۆیە هێشتا وادەی وەرگرتنەوەی فۆڕمەكان كۆتایی نەهاتووە و تەنها كۆتایی بە پڕكردنەوەی فۆڕم هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی پێویستیمان بە 17 هەزار كارمەند دەبێت وەك چاودێر لەسەر سندوقەكانی هەڵبژاردن، بەڵام ژمارەیەكی زۆر لەوە زیاتر فۆڕم پڕكراونەتەوە، بۆیە دەبێت هەموو ئەو فۆڕمانە وردەكاری بكرێن و پێداوچوونەوەیان بۆ بكرێت و پاشان ناوەكان داخڵی كۆمپیوتەر بكرێن و ئێمەش ڕەوانەی بەغدایان بكەین.
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: تا ئەوكاتەی هەموو ئەو رێكارانە دەگیرێتە بەر پێویستمان بە كاتێكی باش دەبێت بۆ ئەوەی مافی كەس نەفەوتێت و پرۆسەكە بە شێوەیەكی شەفاف بەڕێوەبچێت بۆیە پرۆسەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ دیاریكردنی ناوی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردن لەسەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









