فارس عیسا لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکە و جێبەجێکردنی یاسای بودجە روونکردنەوە دەدات

فارس عیسا
SNN-عەلی حەمەسەعید
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیی لەسەرداوە دەبێت ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت چونكە ئەو پارەی ڕەوانەی هەرێم دەكرێت پارەی شەش مانگی ڕابردووی پشكی هەرێمە و لە ئێستاشدا كۆتایی بە وردبینی داهاتەكانی هەرێم هاتووە لەلایەن بەغداوە.
فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا بەSNNی ڕاگەیاند: ئەو 200 ملیار دینارەی كە مانگی ڕابردوو حكومەتی عێراق ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی كرد پەیوەندی بە پشكی هەرێم هەیە بۆ ماوەی شەش مانگی ڕابردوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی ئەو بڕیارەی كە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەردراوە دەبێت ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەبێت تا ئەوكاتەی لەلایەن هەردوو لیژنەی باڵای بەغدا و هەرێم كۆتایی بە وردبینیكردنی داهات و خەرجییەكانی هەرێم دێت بۆیە بە دڵنیاییەوە ناردنی ئەو بڕە پارەیە تەنها بۆ مانگێك نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی ئێمە لە ئێستادا كۆتایی بە وردبینیكردنی داهات و خەرجییەكانی هەرێم هاتووە لەلایەن هەردوو لیژنەی تایبەتمەندی بەغداو هەرێم، بۆیە كاتی ئەوەهاتووە پرۆژەیاسی بودجەی گشتی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و پشكی هەرێم ڕەوانە بكرێت، چونكە ناكرێت ئەم بابەتە بە سیاسی بكرێت و گرفت لەبەردەم ناردنی پشكی هەرێم دروستبكرێت.
نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم لەچەندین بۆنەداو چەندین جار ئەوەی دوپاتكردووەتەوە كە ئەوان پابەندن بە جێبەجێكردنی برگەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی، هاوكات بەگوێرەی ئەو رێككەونەی كە لە نێوان هەرێم و بەغدا واژۆی لەسەركراوە و لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق جێگیركراوە، ناردنی بەشەبودجەی هەرێم دەبێت بەردەوامی هەبێت و نابێت بۆ یەك مانگ بێت.
وتەكانی نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا لە كاتێكدایە كە ڕۆژی 15/6/2021 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دیناری بەشێوەی سولفە ڕەوانەی هەرێم بكات تا ئەوكاتەی وردبینی لە داهاتە نەوتی و نا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت، هاوكات رۆژی 11/7/2021 بڕی 200 ملیار دینار خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









