هەر سێ سەرۆکایەتییەکی عێراق راگەیەندراوێک لەسەر هەڵبژاردن بڵاودەکەنەوە

SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتییەکانی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی عێراق ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و پابەندییان بە وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن لە 10 تشرینی یەکەمی 2021 دووپاتکردەوە.
لە کۆشکی حکومەت، هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرکردەی کۆمەڵێک لە هێزە عێراقییەکاندا کۆبوونەوە و تیایدا سەرۆک وەزیران ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا خستووەتەڕوو لەبارەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق و کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان لە کۆتایی ئەمساڵ و گۆڕینی ئەرکەکەیان بۆ ڕاوێژکاری.
ئامادەبووان پێشوازیان لەو هەنگاوە کرد و ستایشی هەوڵی حکومەتی عێراقیان لە دانوستانەکان بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەخەتەوە، ئامادەبووان پابەندییان دووپاتکردەوە بە وادە دیاریکراوەکانی هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەکەم داوایان لە حکومەت کرد هەموو پێداویستییەکانی ئاسایشی هەڵبژاردن دابینبکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا ئامادەبووان داوایان لەو لایانانە کرد کە بایکۆتی هەڵبژردانیان کرد پاشگەز ببنەوە و دەست بە دیالۆگێکی ڕاشکاو بکەن بۆ پاراستنی هەڵبژاردن و دیموکراسیەت لە وڵات.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









