“ئەم مانگەش بەغدا 200 مليارەکە دەنێرێت و مووچە بەبێ لێبڕين دابەشدەکرێت”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆمانگی دووەم لەسەر یەك حكومەتی عێراقی ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی 200 ملیار دیناری دیكە بەشێوەی سولفە بۆ هەرێمی كوردستان و هەر دوێنێش ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە كردوە، هاوكات بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێمیش جەخت لەوەدەكەنەوە كە مووچەی ئەم مانگە لەكاتی خۆیداو بە بێ لێبڕین دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: “بۆمانگی دووەم لەسەر یەك حكومەتی عێراقی ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی بڕی 200 ملیار دینار بەشێوەی سولفە، بۆ ئەمەبەستەش هەر دوێنێ ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی ئەو بڕەپارەیە كردووە بۆ هەرێمی كوردستان بەڵام هێشتا نەخراوەتە سەر حسابی بانكی هەرێم”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بە دڵنیاییەوە لەم هەفتەیەدا ئەو 200 ملیار دینارە دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی وەزارەتی داراییو ئابووری حكومەتی هەرێم، بەوهۆیشەوە مووچە لەكاتی خۆیدا و بە خێرایی و بە بێ لێبڕین دابەشدەكرێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو”.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم لە كاتێكدایە كە ڕۆژی 15/6/2021 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دیناری بەشێوەی سولفە ڕەوانەی هەرێم بكات تا ئەوكاتەی وردبینی لە داهاتە نەوتی و نا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت، هاوكات رۆژی 11/7/2021 بڕی 200 ملیار دینار خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان و مانگی ڕابردووش مووچە بە بێ لێبڕین دابەشكرا.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









