زياد کاکە ڕەزا: نەهێشتنی قاچاخچێتی و کاری ناياسايی لە بەرژەوەندی گشتيدايە

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: “بڕیارو ڕاسپاردەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەبارەی كۆتایی هێنان بە قاچاخچێتی و كاری نایاسایی و هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، بڕیاری دڵخۆشكەرن و ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی پشتگیری تەواوی بڕیارەكان دەبین”.
زیاد كاكەڕەزا، سەركی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی ئەو بڕیارو ڕاسپاردانەی كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەریكردوون لەبارەی كۆتایی هێنان بە دیاردەی قاچاخچێتی و كاری نایاسایی و دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، دەبوو زووتر دەربكرانایە و جێبەجێبكرانایە، بەڵام ئێستاش درەنگ نییە و كارێكی زۆر باشە و لەبەرژەوەندی گشتیدا دەیبینینەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بڕيارەکانی قوباد تاڵەبانی جێگای دەستخۆشیە لەبارەی نەهێشتنی هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و بێ تابلۆ و هاوكات كۆكردنەوەی داهاتی خاڵە سنوورییەكان بەشێوەیەكی ڕێك و پێك كە لە ئەنجومەنی وەزیرانیشەوە بەهەمان شیوە ئەو ئەركەی پێسپێردراوە كە بەرپرسی كۆكردنەوەی داهاتی گومرگ و خاڵە سنورییەكان بێت”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو: “بەدڵنیایی نەك هەر ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بەڵكوو تاك بەتاكی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت فەرمانبەران و مووچەخۆران بەم هەنگاوانەی ( قوباد تاڵەبانی ) خۆشحاڵن و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازن، بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتگیری تەواو لەو هەنگاوانەی ( قوباد تاڵەبانی) دەكەین”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









