مامۆستایەکی زانکۆ: ئەوەی لە ناو یەکێتی دەستیپێکردوە خزمەتە بە کوردستان و بە سلێمانی

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN- عەلی حەمەسەعید
چاودێریکی سیاسی باس لەوە دەکات گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناوخۆی یەکێتی خزمەتە بە تەواوی کوردستان، جەختیش دەکاتەوە، خاوەنی راستەقینەی یەکێتی و خاوەنی بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیا لە ناو حزبەکەدا بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانین.
رێبین سەلام، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی ئێستا لە ناو یەکێتی روودەدات و ئەو ئاڵوگۆڕانەی دەکرێن، پێویستن و خزمەتن بە کوردستان، سلێمانی و خودی یەکێتیش، هەر بۆیە وەک مامۆستایان زانکۆ و رای گشتیش پێمان باشە کە یەکێتی بەهێز ببێتەوە”.
سەبارەت بەوەی هەندێک رووداوەکانی هەشتی تەمووز بە “پیلانگێڕی” دژی یەکێتی ناودەبەن، رێبین سەلام وتی: “ئەو لایەنانەی لەو هەنگاوانە زەرەرمەندن، بە پیلانگێڕی ناوی دەبەن، بەڵام دەبێت بزانین کێ خاوەنی بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیای یەکێتیە و چەند نزیکە لە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە چەند نزیکە هەر ئەویش خاوەن ماڵە، واتە هەموو کەس دەزانن بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی کە نزیکترن لە پەیڕەوی ناوخۆ ئەوان خاوەنی یەکێتی و خاوەن ماڵن”.
جەختیشی کردەوە، “ئەو هەنگاوانەی لە دوای هەشتی تەمووزەوە نراون، پێویستن و دەبوایە هەڵبگیرانایە، وەک تەواوکارێک بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم، لەو ماوە کورتەدا هەنگاوی ئازایانە و بوێرانە نراون و هیوادارین جێگیر ببن ئەو هەنگاوانە، چوونکە دواجار چاکبوونەوە و بە خۆداچوونەوەی یەکێتین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









