بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆك عەشیرەت و کەسایەتی کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە

SNN
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆك عەشیرەت و کەسایەتی کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە و هاوسەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا بە هەمووانی راگەیاند: “هەر بڕیارێک درابێت لەپێناو چاکسازی و بەرژەوەندی گشتیدا بووە و خەڵکی خۆشەویستی سنووری سلێمانی و هەرێمی کوردستان سوودمەندی یەکەم دەبن”.
لەكۆبوونەوەیەكدا بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە ڕۆڵی سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییە کۆمەڵاتییەکانی لە کۆمەڵگای کوردەواری بەرزنرخاند و رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕێزێکی زۆرەوە لە مێژووی خەبات و قوربانیدانی عەشیرەتەکانی کوردستان دەڕوانێت و ئەوان داینەمۆی شۆڕش و پێشەنگی گیانفیدایی بوون لەپێناو کوردستان و یەکێتییەکەی مام. ئێمە ئەو مێژووە درەوشاوەیەی ئێوە لەبیرناکەین و یەکێتی حیزبی ئێوەیە.
لەبارەی گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتییەوە هاوسەرۆک بەرچاوڕوونی دایە ئامادەبووان و وتی، هەر بڕیارێک درابێت لەپێناو چاکسازی و بەرژەوەندی گشتیدا بووە و خەڵکی خۆشەویستی سنووری سلێمانی و هەرێمی کوردستان سوودمەندی یەکەم دەبن. گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و دەمانەوێت ژینگەیەکی لەبار و ئارام بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکەین. هیچ کەسێک لەسەروو یاساوە نەبێت و هەمووان هەست بە ئارامی و سەلامەتی بکەن. پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان کاری لەپێشینەمان دەبێت.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد وەکچۆن لە رابردوودا هاوکار و پشتیوانی یەکێتی بوون، داواتان لێدەکەین ئێستاش بەھەمان رۆحییەتەوە لەگەڵمان بن و پێکەوە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێین. دڵنیاییشی دایە ئامادەبووان کە چیتر دەستەگەری و کارکردن لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی قبوڵ ناکەین. لێدان لە سەروەری یاسا و سیخووڕیکردن بەسەر کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکەوە بنبڕ دەکەین و هیچ کەسێکیش نابوورین و رادەستی دادگای دەکەین.
لای خۆیانەوە سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان رایانگەیاند، ئێمە لەرابردوودا پشتیوانی یەکێتی و سەرۆک مام جەلال بووین، لەداهاتووشدا هەروا دەبین. داواکارین یەکێتی بە هەمان رۆحییەتی مام-ەوە بەردەوام بێت لە خەبات و لەناو خەڵکدا بێت. پشتیوانتان دەبین بۆ چاکسازی و هەمووان پێکەوە بە ئاراستەی ژیانێکی ئارام هەنگاو دەنێین و بەها باڵاکانی کوردەواری دەپارێزین.
لەكۆبوونەوەیەكدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، رزگار عەلی، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەعدی ئەحمد پیرە، ئاسۆ مامەند، د.سۆران جەمال تاھیر و ئەمین بابە شێخ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەیبوون،
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









