سەندیکای رۆژنامەنووسان: ئازادی ڕادەربڕین لە سلێمانی هەر بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو قسەوباسانەی كە دەكرێن گوایە ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە سلێمانی ڕوودەدەن دەبێتە هۆی ئەوەی كە لە سلێمانی ئازادی ڕادەربڕین سنورداربكرێت و گرفت بۆ هاووڵاتیان و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەوسان دروستدەكرێت كە نەتوانن بە ئازادانە كارەكانیان بكەن، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكاری ڕۆژنامەنوسانی كوردستان ئەمە رەتدەكاتەوە و دەڵێت” دڵنیاییم لە خودی قوباد تاڵەبانی وەرگرتووە ئازادی ڕادەربڕین لە سلێمانی هەر بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە”
كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆو قسوباسانەی كە لە ئێستادا لەلایەن هەندێك لایەن و كەسەكانەوە دەكرێت گوایە ئازادی رادەربڕین لە سلێمانی سنورداردەكرێت و هاوشێوەی ڕابردوو كەس ناتوانێت بۆچوونی خۆی دەرببڕێت و گرفت بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری دروست دەكرێت، سەرجەمی دوورە لە ڕاستییەوە چونكە هەر لە مێژەوە سلێمانی بەوە ناسراوە كە خاوەن خەڵكانێكی هۆشیار و ئازادە و حەزیان لەژێردەستەیی نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بۆدڵنیابوونەوەمان لەوەی كە ئەم گۆڕانكارییانەی لە سلێمانی ڕوودەدەن نابێت هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری هەبێت، بە شێوەیەكی مەیدانی تیمێك بە نوێنەرایەتیی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و سەنتەری میترۆو رۆژنامەی هاو١ڵاتی، سەردانی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان كرد، ناوبراو دڵنیای كردینەوە كە بە هیچ شێوەیەك مەترسی لەسەر رەوشی ئازادیی رۆژنامەگەریی لە سلێمانی دروست نابێت.
سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژامەنوسانی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، لە لایەن ( قوباد تاڵەبانی ) دڵنیایی ئەوەمان وەرگرتووە كە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری لە سلێمانی هەر بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە و بەڵكوو زیاتریش پەرەی پێدەدرێت، چونكە ئەوە كاری ئێمەیە كە نەهێڵین ئەو ئازادییەی كە لە سلێمانی هەیە پاشەكشە بكات بەڵكوو زیاتر پەرەی پێبدرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









