شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتییەوە راستییەکان دەخاتەڕوو

SNN
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: “ئەو گۆڕانکارییانەی کە یەکێتی کردوویەتی بۆ گۆڕینی چەند پۆستێکی حزبی و حکومی، بڕیاری سەرجەم سەرکردایەتی یەکێتییە و ئێمە لە چەندین کۆبوونەوەدا داوای گۆڕانکاریمان کردووە”دەشڵێت: ” حزبەکەی ئیمە خەریکبوو بە ڕێڕەوێکی زۆر زۆر نادروست و ناشایستەدا ئەڕۆی. حزبەکەی ئێمە خەریکبوو ئەبوو بە حزبێکی موخابەراتی، حزبێکی گوێگر، حزبێکی تۆقینەر”.
ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئەوەشی وت: ” بە بۆچوونی من گۆڕینی دوو پۆست لەناو حزبێکدا بە ڕاستی پێویستی بەم هەموو کێشە و گرفت و ئاڵۆزییە نەدەکرد، چونکە هەر کەسێک دەبێت پێشبینی ئەوە بکات کە لە پۆستێکدا لاببرێت، بە تایبەتیش ئەو کەسانەی کە سکاڵای خەڵکیان لەسەرە”.
وتیشی: ” وەکو حزب و وەکو حکومەتیش دەبێت ئیجرائات بەرامبەر بەو کەسانە بگیرێتەبەر”.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە لەسەر “دەستتێوەردانی وڵاتانی دراوسێ لەو گۆڕانکاریانەدا”، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت: “هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە و درۆیەکی شاخدارە، من نازانم بۆ ئەو خەڵکە ئەم گۆڕانکارییەی خستووەتە بابەتێکی ئیقلیمی و دەولی و ئەم شتانەوە، ئەو وڵاتانە هیچ ئیش و کاریان نیە دابنیشن دەسیسە دابنێن و داوای یەکێتی بکەن بەرپرسی کەرتێک یان کۆمیتەیەک لاببات!”.
راشیگەیاند: “بۆ مەسەلەی ژەهر خواردنی بافڵ من ناتوانم ئینکاری ئەوە بکەم کە ئەو کارە نەکراوە، بەڵێ کراوە، وە ئەوەش کارێکی زۆر زۆر ناشرین بوو، نە ئەبوایە هەرگیز هیچ کەسێک لەم سەدەیەدا لە ساڵی 2021 دا پەنا بەرێتە بەر ئەو شێوازی لەناوبردنی ڕکابەرەکەی یان براکەی یان ئامۆزاکەی یان هاوسەرۆکەکەی خۆی، ئەوە کارێکی زۆر زۆر نا بەجێ بوو”.
سەبارەت بە خستنەڕووی بەڵگەکانیش وتی: “بەڵگەکان هەمووی ئامادەن، هەندێک لەو بەڵگانە و ئەو هەڵوێستانەی کە دەبێت بەرامبەر بەو تۆمەتە وەکو کە خۆتان دەڵێن ئەو تۆماتانەی خەڵک باسی دەکات، ئەوە دەبێت لە ڕووی یاساییەوە ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە، چونکە ئێمە حاکم نین و مەحکەمە نین، ئێمە کۆمەڵێک شت هاتۆتە پێشەوە، بە بەڵگەوە هەیە وە هێشتا لیژنەکانیش بەردەوامن لە ئیش و کارەکانی خۆیان”.
لەوبارەیەوە روونیکردەوە: “دڵنیاتان دەکەمەوە کە هەموو ئەو بەڵگانە دەبرێنە بەردەمی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەروەها ئەوانەشی کە پەیوەندی بە خەڵکەوە هەیە، بە بژێوی خەڵکەوە هەیە، بە ئارامی خەڵکەوە هەیە، بە ئەرز و زەوی و موڵک و ماڵ و سەروەت و سامانی ئەم میللەتەوە هەیە، هەموو ئەوانە هی گشتین و دەبێت هەموو ئەوانە ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە و لە ڕووی یاساییەوە یەکلابکرێنەوە”.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ” 7 لیژنە تاوەکو ئێستا ئیشی کردووە، بەشێک لەو لیژنانەش پەیوەندی بەو چاکسازییانەوە بووە بە ڕاگرتنی ئەم هەموو دیعایە بووە ، ئەو هەموو عەرزە داگیرکراوە ئەو هەموو عەرزە فرۆشراوە، ئەو هەموو تەجاوەزە بووە، هەندێک مەسەلە هەبووە پەیوەندی بە مەتاری سلێمانیەوە هەبووە، هەندێکی پەیوەندی بە سەرانە سەندن هەبووە لە سەرمایەدارەکان، هەموو ئەمانە کێشە بوونە هاتوونەتە پێشەوە، وە ئەم کێشەیەی کە ئێستا لە فڵان ڕۆژەدا یان لە فڵان دەقە و سانیەدا ڕوویانداوە شتێک نەبووە کە بڵێیت لە ناو حزبدا ڕوویاندابێت. نەخێر پێشتر لێکۆڵینەوە بۆ زۆر بابەتی لەوانە کراون، وە ئەو کاتە هەوڵدرا کە بەبێ توەگلاندنی هەموو شتێک ئەو شتانە چارەسەربکڕێن و ڕێگری بکرێت و ڕابگیرێت، بەڵام بە داخەوە نەکرا، کە نەکرا تۆ ناتوانیت هەر بەردەوام بیت و بهێڵیت ئەو خەڵکە بەو شێوەیە ئازار بکێشێت”.
لەبارەی ئەگەری دوورخستنەوەی کەسانێکی دیکەی ناو یەکێتی، روونیکردەوە: نازانم بۆ ئەبێت مەترسی هەبێت لەسەر هیچ ئەندامێکی ئەم حزبە، لەسەر هیچ کەسێکی ئەم حزبە، مەترسی لادان بوونی نیـیە. تەنیا ئەگەر وەکو وتم ناوی هەبووبێت لە بەشێک لەو گەندەڵیانەی کە هاتۆتە پێشەوە، ئەگەر مەحکەمە ئیجرائاتی لەسەر بکات، ئەوە پەیوەندی بە حزبەوە نیـیە بەڕاستی.
وتیشی: یەکێتی نیشتمانی کوردستان چەندین جار بەرزی و نزمی بەخۆیەوە بینیوە، وە دڵنیام ئەمەش تێئەپەڕێت، وە خۆشیمان بێت و ترشیمان بێت هەر شتە و بە جۆرێک کاریگەریی دەبێت. بەڵام بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەک و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بە هەموومان هەوڵدەدەیەن کە لەم هەڵبژاردنەدا بتوانین پێکەوە کارێکی وەها بکەین کە ناو و ناوبانگ و شکۆی یەکێتی بپارێزین و بەرزی بکەینەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









