
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات كە بە گوێرەی چەند مەرج و ڕێنماییەك لە ئایندەیەكی نزیكدا دەستدەكرێتەوە بە ئەنجامدانی گەشتی عەمرە بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە ئامادەكاریمان دەستپێكردووە، ساڵانە نزیكەی 28 هەزار كەس گەشتی عەمرەیان ئەنجامداوە بەڵام لەمساڵدا كەمتر لە 500 كەس عەمرەیان ئەنجامداوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییەوە وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتی عەمرە دیاریكراوە كە وابڕیارە لە 10ی ئەم مانگەوە دەستبكرێتەوە بە گەشتی عەمرە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراقییەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە لە شێوازی دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیاین كە گەشتی عەمرە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەستپێدەكاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە لەدوای جەژنی قوربانەوە ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ ئەنجامدانی گەشتی عەمرە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەدڵنیاییەوە ئەنجامدانی گەشتی عەمرە چ لەڕووی نرخ و چ لەڕووی شێوازی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە ئاینییەكان لە وڵاتی سعودییە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو نابێت، چونكە بە دڵنیاییەوە چەند مەرج و ڕێنماییەك دیاری دەكرێت و ئەوەی ئێستا یەكلایی بووەتەوە ئەوەیە كە هەركەسێك عەمرە دەكات دەبێت بەهەردوو ژەمی ڤاكسین خۆی كوترابێت و هاوكات تەمەنیشی لە 18 ساڵ بەرەو سەرەوەبێت.
وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئەوەشی خستەڕوو، پێش سەرهەڵدانی كۆرۆنا ساڵانە نزیكەی 28 هەزار هاووڵاتی لە شارەجیاوازەكانی هەرێمی كوردستانەوە گەشتی عەمرەیان ئەنجام دەدا، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە لەمساڵدا تا پێش جەژنی قوربان كەمتر لە 500 كەس گەشتی عەمرەیان كردووە، هەروەها پێش سەرهەڵدانی كۆرۆنا 98 كۆمپانیای سەرەكی و لاوەكی كاری گواستنەوەی عەمرەكانیان دەكرد لەهەرێمەوە بۆ وڵاتی سعودییە بەڵام لە ئێستادا تەنها نۆ كۆمپانیا بەو كارە هەڵدەستن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









