لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی كێشەی مووچەی نەخۆشخانەی قەڵا چارەسەر كرا

نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا
SNN
لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، كێشەی مووچەی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان چارەسەر كرا.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، نوسراوێكی ئاڕاستەی یەكێیی نیشتمانیی كوردستان كرد و داوای دابینكردنی مووچەی كارمەندان و خۆبەخشانی نەخۆشخانەی قەڵا-ی كرد. لەبەرامبەردا، ئیدارەی دارایی یەكێتی لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی، بڕیاری تەرخانكردنی مووچەكەیانیدا.
ئەم بودجەیەی كە داواكراوە بۆ كارمەندان و خۆبەخشانی نەخۆشخانەی قەڵایە كە تایبەتە بە كۆرۆنا، بۆ ھەر مانگێك 57 ملیۆن دینار تەرخان دەكرێت.
جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەوبارەیەوە وتی: ئیدارەی گەرمیان سوپاسی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات کە بڕیاریدا بە دابینکردنی موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، ژمارەی کارمەندان ١٣١ کارمەندە و کۆی موچەکەیان ٥٧ ملیۆن دینارە. لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەم کارمەندانە بەبێ موچە و بەخۆبەخشی خزمەتیان کردووە، بەمەبەستی دابینکردنی موچەکەیان ئیدارەی گەرمیان نوسراوی ئاڕاستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و داوای کرد موچەیان بۆ دابینبکرێت، خۆشبەختانە لەم رۆژانە موچەکەیان دەدرێت، دیارە ئەم هەنگاوەی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی خزمەتێکی گەورە بە گەرمیان دەکات و کێشەکانی نەخۆشخانەی قەڵا کە توشبوانی پەتای کۆرۆنا تێیدا چارەسەر وەردەگرن، چارسەر دەبن و مەترسیەکانی داخستنی بەشێکی نەخۆشخانەکە لەم کاتەدا کە توشبوانی کۆرۆنا هەڵکشاوە دەڕەێتەوە.
ژمارەی کارمەندان و خۆبەخشانی ئەو نەخۆشخانەیە 131 کارمەندە کە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەم کارمەندانە بەبێ موچە و بەخۆبەخشی خزمەتیان کردووە،
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









