هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی پێدانی کامێرای هاتووچۆ بە کەرتی تایبەت روونکردەوە دەدات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوەدەكەن كامێرا چاودێرییەكانی خێرایی ئۆتۆمبێل لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دراوە بە کەرتی تایبەت، بەرپرسانی هاتووچۆ جەخت لەوەدەكەنەوە كە هێشتا بەفەرمی هیچ شتێكیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەدەست نەگەیشتووە.
ڕاید بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هیچ نوسراو وردەكارییەكمان لەبارەی پێدانی كامێراكانی هاتووچۆ بە كەرتی تایبەت و كۆمپانیا بەدەست نەگەیشتووە و پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بابەتە بەتەواوی ڕوونببێتەوە بە چ شێوازێك ئەو بابەتە یەكلایی دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێشتر قسەیەكی لەو جۆرە كراوە كە كامێراكانی چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل بدرێتە كۆمپانیا و كەرتی تایبەت، بەڵام پێناچێت هێشتا ئەوە بوبێتە بڕیارو لە لایەن كۆمپانیاوە سەرپەرشتی كامێران بكرێت، چونكە تائێستا لەلایەن كارمەندانی هاتووچۆوە سەرپەرشتی دەكرێن.
وتەكانی ئەو ئەفسەرەی بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی لە كاتێكدایە كە لە ( عەلی حەمە سەڵح) پەرلەمانتاری كوردستانەوە ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە كامێراكانی هاتووچۆ دەدرێنە كەرتی تایبەت و لە %80 ی داهات بۆ كۆمپانیاكان و لە %20 بۆ حكومەت دەبێت تا ئەوكاتەی تێچووی كامێراكان دەستدەخرێتەوە دواتر داهاتەكان پێچەوانە دەكرێنەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









