حکومەتی هەرێم بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان: ئەشکەنجەدان نامۆیە بە بەها دیموکراسییەکانمان

زیندانییهك له یهكێك له زیندانهكانى سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / ئەرشیف
SNN
نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان رەتیدەکاتەوە لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان ئەشکەنجەی زیندانیکراو کرابێت و دەڵێت: یاسای تایبەت بە ئازادی تاکە کەسمان هەیە.
نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاریکاری عێراق (یۆنامی) و نوسینگەی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاپۆرتێکیان لەسەر ڕەوشی ئەشکەنجەدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی راپۆرتەکەی دایەوە و رایگەیاند، “حکومەتی هەرێم یاسا و ڕێسای تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی ئازادییە تاکەکەسییەکان، ئەو چوارچێوە یاساییەی لە هەرێمی کوردستان بەرکارە لەسەر بناغەیەکی پتەوی جێبەجێکردن بنیاتنراوە و بەرجەستەکردنیشی لەلایەن هاوتا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چاودێری دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردوە: ئەشکەنجەدان کردەیەکی دزێو و قێزەونە و نامۆیە بەو بەها دیموکراتییانەی حوکمەتی هەرێم لە باوەشی گرتوە، هاوکات، حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە تا گرتوخانە و خانەکانی چاکسازی بە باشترین شێوە و بە گوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبچن.
نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان باسی لەوەشکردوە: لەگەڵ بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا بە درێژایی ماوەی رابردو، سەردانیکردنی خانە چاکسازییەکان سنوردارکراوە، بەڵام مافی بینینی پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنی زەوت نەکراوە، سەرەڕای ڕێنماییەکان بۆ سنوردارکردنی سەردانیکردنەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هیچ داوایەکی یۆنامی و نوسینگەی کۆمسیاری باڵا ڕەتنەکراوەتە بۆ ئەنجامدانی سەردانی، هەروەها، حوکمەتی هەرێم ئامادەیە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا ڕەگ و ڕیشەی ئەشکەنجەدان بە یەکجاری هەڵبکێشرێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەکردووە: حکومەتی هەرێم پێشوازی لە هەر دەسپێشخەرییەک دەکات بۆ هەماهەنگی و هاوکاری، بەڵام پێویستە یۆنامی و لایەنە نێودەوڵەتییەکان زیاتر هاوکار بن و زانیاری وردتر بە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بدەن تا بەدواداچونەکان بە شێوەیەکی خێراتر بەڕێوەبچن، لەوانەش ئاماژەکردن بەو ناوچانەی کە گوایە ئەوان تێبینیان کردوە ئەشکەنجەی تێدا ئەنجامدراوە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتیکيدا عێراق تۆمەتبار دەکات، بەئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان لەزیندانەکانی سەرتاسەری وڵاتەکەدا. راپۆرتەکەش لەسەر بنەمای ئەو ڕووداوانەیە کە لە يەکی حەوتی 2019 بۆ 30ی چواری 2021 ڕوویانداوە.
مارتا هۆرتاکۆ وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لەو بارەيەوە رايگەياندووە: “هەندێک لەزیندانییەکان باسیان لەوە کردووە رووبەڕووی لێدان بوونەتەوەو بە بۆری ئاسن لەلایەن هەندێک ئەفسەرەوە لێیان دراوە، یان ئەشکەنجەدان بەکارەبا، زیندانییەک باسی لەوە کردووە کە دەستیان کەلەپچە کردووەو بەسەقفدا هەڵیانواسیوە”.
راپۆرتەکە باسی لەوەشکردووە: “ڕێز لەمامەڵە یاساییەکان نەگیراوە، لەکاتی لێپێچینەوەداو وتە وەرگرتندا، هەروەها لەماوەی 24 کاتژمێری دەستگیرکردنی سەرەتاییدا ڕێگە نەدراوە دەستیان بە پارێزەرەکانیان ڕابگات بەر لەوەی کە وتەکانیان لێوەربگیرێت”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









