“لە گرانبەهاترین شوێنی هەولێر زەوی دراوەتە دوو کۆمپانیای دەستڕۆشتوو”

SNN
پەرلەمانتارێک ئاشکرایدەکات کە زەوی لە بەهاترین شوێنی هەولێر کە بەهاکەی دەگاتە ملیارێک دۆلار دراوەتە دوو کۆمپانیای دەسترۆشتوو لە هەولێر.
عەلی حەمەساڵح لە پۆستێکی فەیسبووکیدا نوسیویەتی: “لە گرانبەھاترین شوێنی ھەولێر، بەرامبەر فڕۆکەخانەی ھەولێر، نێوان شەقامی 100 مەتری و 120 مەتری، دوو پارچە زەوی بەڕووبەری 680 دۆنم زەوی لە زۆنی زێڕ مابووەوە، ململانێ بوو کامیان بیبەن! لەماوی ڕابردوودا زۆر ھەوڵمدا ئەم زەویە بفرۆشرێت، ئەگەر 40٪ بکرایە بە سەوزایی و بە دیزاینێکی شایستە بفرۆشرایە و بکرایە بە پرۆژە، زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داھاتی دەبوو بۆ خەزێنەی گشتی (زیاتر لە دوو ھێندەی ئەو پارەیەی ئەم کابینەیە بۆ پرۆژە خەرجی کردووە)”.
دەشڵێت: “بەڵام دواجار لە نێوان دوو کۆمپانیای دەستڕۆشتوودا دابەشکرا، لەڕێگای کۆمپانیای لالاڤەوە دەکرێتە گرانبەھاترین پرۆژەی ھەولێر و ئێستا شۆفڵ و حەفارە کاری تێدادەکات و ئاڵای کۆمپانیاکەیان لەسەر پرۆژەکە ھەڵکراوە. کۆمپانیایەکیان نزیکەی 400 دۆنم و ئەوی دیکەش 280 دۆنمی برد، بەشێک لەو پرۆژەیەی کە سەدان ملیۆن دۆلاریان بۆ کۆدەکاتەوە، 65 باڵەخانەی 20 نھۆمی، نرخی یەک مەتر شوقە 1500 دۆلارە، واتە: شوقەیەک ئەگەر 200 مەتر بێت 30 دەفتەر، 750 ڤێلای ھەزار مەتری، نرخی مەترێک 2500 دۆلارە، واتە: ڤێلایەک (دوو ملیۆن و 500 ھەزار دۆلار) 250 دەفتەر دۆلار! ھەندێک ڤێلای زیاتر لە دوو ھەزار مەترە و نرخی مەترێک 3000 دۆلار، واتە: ڤێلایەک (6 ملیۆن دۆلار) 600 دەفتەر! لە ئاوی ئیفرازەوە ئاو ڕادەکێشرێت بۆ ڕووبارێکی دەستکرد بۆ ناو پرۆژە! لەکاتێکدا ھەولێر بێئاوە”.
بەگوێرەی بەدواداچوونی پەرلەمانتارەکە: “قازانجی ئەو دوو کۆمپانیایە لەم زەویە بەبێ ئەوەی ھیچ کارێک بکەن زیاتر لە دوو ھێندەی تێچوونی شەقامی 120 مەترییە، قازانجی ئەم دوو کۆمپانیایە پارەی دروستکردنی ھەزار و 200 قوتابخانەیە! بەمە دەوترێت چی؟ چاکسازی! “.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









