بافڵ تاڵەبانی سەردانی هێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و هێزەکانی ئاڵتونی کرد

SNN
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونیی کرد و لەنزیکەوە لەچۆنییەتی مەشق و راھێنان و پێکھاتەی سەربازی ھێزەکانی کۆڵییەوە و ئامادەی نمایشێکی سەربازیش بوو کە بەشێوازێکی نوێ راھێنراون و ئامادەکراون بەھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان.
بافڵ تاڵەبانی سوپاس و ستایشی فەرماندە، و پێشمەرگە و کارمەندەکانی کرد کە شەو و ڕۆژ لەئەرکدان و پشوودرێژانە خۆیان تەیار دەکەن و وەک ھێزێکی تۆکمە ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر مەترسییەک کە ئارامیی ھەرێم تێکبدات.
بافڵ تاڵەبانی روونیشیکردەوە: “بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان رێکدەخەینەوە و لەسەر بنەمای نیشتمانی و پارێزگاریکردن لەئاسایشی ھەرێم پێکھاتەکانیان دادەڕێژینەوە و دەبێت لەمەودوا ھێزەکانی یەکێتی ھێزی گەل و کوردستان بێت و لەئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت و لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرکەکانیان رابپەڕێنن. بەھیچ شێوەیەکیش نایەڵین تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان بکرێن و بۆ مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن، ھەر کەسێکیش یاساشکێنی کردبێت و ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت بەکارھێنابێت و تێوەگلابێت بە کاری نایاسایی، رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە. چونکە ئێوە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازی و شکۆمەندین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تێکشکاندنی داعش، بۆ ئەمەش شانازی بە رۆڵ و ماندووبوون و گیانفیداییتانەوە دەکەین”.
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی میکانیزمەکانی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد کە لەچوارچێوەی ھێزی نیشتمانی ئامادەدەکرێن بۆ پارێزگاریکردن لەئاسایش و ئارامی ھەرێم. راشیگەیاند یەکێتی ئامادەیە بۆ سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە و دەمانەوێت لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و تایبەتمەندێتی ھێزەکان ئەم پرۆسەیە سەربخەین.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









