رۆژانە 157 تەن خۆڵ و خاشاك لە هەڵەبجە فڕێدەدرێت و شوێن نەماوە بۆ فڕێدانی ئەو خۆڵ و خاشاكە

کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە خۆڵ و خاشاكی ناحیەكانی خورماڵ و سیروان و بیارە و هەورامان دەهێندرێتەوە بۆ هەڵەبجەوە لەوێ فڕێدەدرێت، خەریكە كارەستاێكی گەورەی ژینگەیی لە هەڵەبجە رووبدات چونكە ڕۆژانە بەشێوەیەكی نازانستی و ناتەندروست زیاد لە 157 تەن خۆڵ و خاشاك لە نزیك بۆری سەرەكی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە و عەلوەی هەڵەبجە فڕێدەدرێت.
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی مانگێكە كاری كۆكردنەوە و سەرپەرشتیكردنی پاشماوەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان و خۆڵو خاشاكی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە لایەن كۆمپانیای (بیڤان) بەڕێوەدەچێت كە پێشتر كۆمپانیایەكی دیكە ئەو كارەی دەكرد، ڕۆژانەش لە لایەن ئەو كۆمپانیایەوە 157 تەن خۆڵ و خاشاك لە ناو هەڵەبجە و دەوورووبەری كۆدەكرێتەوە و دەهێندرێتەوە بۆ هەڵەبجە لە شوێنێكی دیاریكراو بەشێوەیەكی نا زانستی و نا تەندروست فڕێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی زیاد لە ساڵێكە كاركردن لە پرۆژەی (لاند فیل) بۆ لەناوبردنی خۆڵ و خاشاك بەردەوامە بەڵام تا ئێستا لە %70ی كارەكانی تەواو بووە، بەوهۆیشەوە لە ئێستادا ئەو خۆڵ و خاشاكەی ڕۆژانە كۆدەكرێتەوە لە شوێنێكی نزیك بۆری ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە و عەلوەی هەڵەبجە فڕێدەدرێت، بە درووستبوونی هەر گرفتێكی شكانی ئەو بۆری ئاوانە ئەوا گەورەترین مەترسی تەندروستی لەسەر هاووڵاتیان دروست دەبێت، بۆیە ئێمە بەنوسراوی فەرمی داوامان لە پارێزگاری هەڵەبجە كردووە كە شارەوانییەكانی خورماڵ و سیروان و بیارە و هەورمان ئاگادار بكاتەوە كە چیتر خۆڵ و خاشاكی ئەو شوێنانە نەهێنن بۆ هەڵەبجە و لە سنووری شارەوانی خۆیان فرێی بدەن، بەڵام پارێزگاری هەڵەبجە لە وەڵامی نوسراوەكەدا فەرمانی كردووە كە هێنانی خۆڵ و خاشاكی ئەو شوێنانە بۆ هەڵەبجە بەردەامی هەبێت.
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆی ئەو 157 تەن خۆڵ و خاشاكە لە %66 لەمادەی خۆراكی پێكدێت، لە %6 ی كاغەز و لە %3.5 شوشەواتە و لە %4.24 پەڕۆو قوماشە و لە %3.5 لە شلەو ئەو مادانە پێكدێت كە تێكەڵ بە خۆڵ و خاشاكەكە دەبێت، بۆیە ئێمە گرفتی نەبوونی شوێنمان هەیە ناتوانین لەوە زیاتر بەرگەی ئەم هەموو خۆڵ و خاشاكە بگرین دەبێت چارەسەرێكی بەپەلە بۆ ئەم بابەتە بدۆزرێتەوە.

کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









