” ئەستەمە لەکاتی خۆیدا بتوانرێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت”

SNN
حزبی پێشکەوتن بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەمە رایگەیاند: کە کەشێکی سیاسی لە بار لە عێراقدا و لەکاتی ئێستادا بوونی نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆیە لەو بروایەدا نین لە رێکەوتی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
رەعد دهەلکی، یەکێک لە سەرکردەکانی حزبی پێشکەوتن و هاوکات جێگری محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزب رایگەیاند: تا ئێستا عێراق لە کەشوهەوایەکی سیاسی گونجاودا نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، دڵنیاشم کە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە عێراقدا ناکرێت تا چەک بە دەستی کەسانی لادەر و نایاساییەوە بێت، ئێمە چۆن دەتوانین هەڵبژاردنێکی پێشوەخت بکەین کاتێک دەبینین ناوچەی سەوزی بەغدا کە یەکێکە لە ناوچە گرنگ و پڕ ئەمنێتییەکانی عێراق و ژمارەیەکی زۆر باڵیۆزخانەی تێدایە بەڵام هێشتا رۆژانە لەژێر هێرشی مووشەکیدایە.
جێگری حزبی پێشکەوتن، ئاماژەی بەوەکرد، کە دەوڵەت دەسەڵاتی تەواوی بەسەر دەوڵەتدا نییە، بۆیە چاوەڕوانی هەڵبژاردنی بێگەرد ناکرێت، و گۆڕانکاری و ساختەکاری زۆری تێدا ئەنجام دەدرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









