بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە کۆدیان بۆ کراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی هاتووچۆ ئاماژە بەوەدەكات: “تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئاگادار نەكراوینەتەوە كە ئەو ئۆتۆمبێلانەی كۆدی مروریان بۆ كراوە دەستیان بەسەردا بگرین”.
عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەڵمەتەی كە ماوەی چەند رۆژێكە دەستمانپێكردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جامڕەش، لەلایەن مەفەرەزەكانمانەوە كارەكانیان بە باشی ئەنجامدەدەن، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمەوە بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم ئاگاداركراوینەتەوە كە ئەو ئۆتۆمبێلانەی كۆدی مروریان بۆ كراوە دەستیانبەسەردا نەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: “دواین نوسراو كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە دەرچووە ئەوەیە کە نابێت دەستیانبەسەردا بگیرێت و لەدوای ئەو نوسراوەش هیچ نوسراوێكی دیكە نەهاتووە بۆیە ئێمە ناتوانین دەستبەسەر ئەو ئۆتۆمبیلانەدا بگرین كە كۆدی مروریان بۆ كراوە بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو كۆدەش بەو مانایە نایەت كە خاوەنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە ئازادن لە لە بەركارهێنانی ئۆتۆمبێلەكانیان بەڵكوو دەبێت نەیانهێننە سەرشەقامەكان”.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: ” ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە تەنها لە هەڵەبجە و سلێمانیدا بوونیان نییە، بەڵكوو لە هەموو پارێزگاكانی دیكەی هەرێم بوونیان هەیە و ژمارەیان زۆر زیاترن لە هەڵەبجە و سلێمانی، بۆیە ناكرێت لە سلێمانی دەستیان بەسەردا بگرێت و لە هەولێر و دهۆك ئازاد بن، بەڵکو دەبێت لەلايەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیارێكی سەرتاسەرییان بۆ دەربكرێت”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









