وردەكاری كاركردنی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە باشماخ و پەروێزخان

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت فەرمانكرا بە ناردنی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە مەرزەکانی باشماخ و پەروێزخان جێگیرکرانبۆ كۆتایی هێنان بە كاری قاچاخچێتی و كارە نایاساییەكان لە مەرزەکان، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە هێزەکە لە SNNەوە باس لە وردەكاری كارو ئەركی ئەو هێزانە و ماوەی مانەوەیان دەكات لە هەردوو مەرزی باشاخ و پەروێزخان.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لەسەرچاوەیەكی بەرپرس لە هێزەکانی ئۆپراسيۆنی دەزگای ئاسايشی هەرێم بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو: “كاری سەرەكی ئەو هێزەی ڕەوانەی هەردوو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخان كراوە بۆ كۆتایهێنانە بە هەر كارێكی نایاسایی و هاوردەكردن و هەناردەكردنی كاڵاو شمەكی قاچاخ لە ڕێگەی ئەو دوو دەروازە نێودەوڵەتییەوە، بۆ ئەومەبەستەش لە لایەن ( قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەموو دەستەلاتێكان پێدراوە بۆ چاودێریكردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “كاتی مانەوەی ئەو هێزانە لە هەردوو دەروازەی سنووری باشماخ و پەروێز خان دیاری نەكراوە، چونكە تا ئەوكاتەی بەتەواوی كۆتایی نەیەت بەكاری قاچاخچێتی ئەو هێزانە لە ئەركەكانیان بەردەوام دەبن و لەوێ دەمێننەوە، هاوكات ئەو هێزانەی ئاسایش كە ڕەوانە كراون هێزێكی فەرمی و دامەزراوەیی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستانن و بۆیە ئەو هێزانەش فەرمان لە حكومەتی هەرێم و دامەزراوە حكومییەكانەوە وەردەگرن”.
ئەو سەرچاوەیەی هێزەکانی ئۆپراسيۆنی دەزگای ئاسايشی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە: “هێزەكان تەنها لە یەك شوێنی ناو دەروازە سنورییەكان جێگر نابن، بەڵكوو بە شێوەیەكی تۆكەمە سەرەڕای ئەوەی لە ناو هەردوو دەروازە سنورییەكان هێزی جێگیريان دەبێت لەهەمان كاتیشدا لەدەرەوەی دەروازەكان و لەو شوێنانەی كە گومان كاری نایاسایی و قاچاخچێتیان لێدەكرێت هێزی گەڕۆكمان دەبێت و بەوردی چاودێری ئەو شوێنانەش دەكەین”.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









