
SNN
وەزارەتی کشتوکاڵ رايگەياند: “لەگەڵ دوو کۆمپانيای تورکی کۆبوونەتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی دروستکردنی نۆ بەنداوی ستراتيژی لە هەرێم، کە لە ماوەی رابردوودا وەزارەتەکە ئاماژەی پێکردبوو”.
بەپێی راگەيەندراوێک کە لە پەيجی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڵاوکراوەتەوە: “بە ئامادەبوونی ستافێکی باڵای تایبەتمەندی وەزارەت، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هەردوو کۆمپانیای بیرلیک و هایدرۆ دیزاینی تورکی كرد كه به مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی پرۆسەی دروستکردنی نۆ بەنداوی ستراتیژیی لە هەرێمی کوردستان بەپێی سیستمی (PPP) کە لەلایەن وەزارەتەکەوە کار بۆ دروستکردنیان دەکرێت”.
لە راگەيەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “بۆ ئەو مەبەست بەسەرپەرشتی کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، گرووپی کۆمپانیاکانی بیرلیک و هایدرۆ دیزاینی تورکی سیمنارێکیان پێشکەشکردووە دەربارەی ئەزموونی بنیاتنانی بەنداوەکان و سەرچاوەکانی ئاودێری و دیزاین و پرۆژەکانی گلدانەوەی ئاو بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی هاوبەشی نێودەوڵەتیی”.
لە راگەیەنداوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو: “هەردوو کۆمپانیاکە داخوازیی و پرۆپۆزەلی خۆیان پێشکەش بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کردووە هاوشانی زیاتر لە 60کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی بۆ دروستکردنی بۆ بەنداوە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەماوەی رابردوودا راگەیاندنی بۆ کراوە و بۆ یەکەمین جارە بە شێوازی سیستمی هاوبەشی کەرتی تایبەت و گشتی (PPP) ئەنجامدەدرێت”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: “دوا بە دوای ناردنی زانیاری پێویست و دیزاین و جەدوای ئابووری و لیستی بەنداوەکان لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ئێستادا لە رێگەی لیژنەیەکی باڵای هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیراسەی داخوازینامەی کۆمپانیاکان و توانای بنیاتنانی بەنداوەکان و پرۆژەکانی ئاودێری دەکرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









