کۆمسیۆن: ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەباشی بەڕێوەدەچێت

0
587

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات لە سنوری پارێزگای سلێمانی پێوستمان بە 17 هەزار كارمەند دەبێت وەك چاودێر بۆ ڕۆژی دەنگدان بەڵام زیاد لە 40 هەزار داواكاریمان ئاراستە كراوە، بەشێكی ئەو داواكاریانەش مەرجەكانیان تیادا نەبووە و ئەوانەشی پەسەندكراون ناوەكانمان ئاراستەی بەغدا كردووە بۆ ئەنجامدانی تیروپشك.

ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە SNNی ڕاگەیاند: كارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەمەبەستی ئەنجامدان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەردەوامی هەیە و تا ئێستا كارەكان بە باشی بەڕێوەدەچن و هیچ گرفتێك لە ئارادانیە بۆ دواخستن یان ئەنجام نەدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەومەبەستەش گەیشتوینەتە قۆناغی كۆتایی دیاریكردن و ئاشكراكردنی ناوی ئەو كەسانەی كە وەك چاودێر لە ڕۆژی دەنگدان دادەمەزرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە پارێزگای هەڵەبجەشەوە پێویستیمان بە 17 هەزار چاودێر دەبێت بۆ چاودێریكردن و سەرپەرشتیكردنی وێستگەكانی دەنگدان، بۆ ئەومەبەستەش زیاد لە 40 هەزار فۆڕمی داواكاریمان بۆ چاودێر لە ڕۆژی هەڵبژاردن ئاراستە كراوە لەو ژمارەیەش بەشێكیان مەرجەكانیان تیادا نییە بەڵام ژمارەیەكی كەمن و لە پرۆسەكە دوور خراونەتەوە.

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو، لای خۆمانەوە وردەكاری و پێداچوونەوەمان بەسەرجەم ئەو فۆڕم و داواكارییەكاندا كردووە و ئاراستەی ئۆفیسی نشتیمانی بەغدامان كردووە بۆ ئەوەی لەوێ‌ لەگەڵ سەرجەم پارێزگاكانی دیكە لە نزیكترین كاتدا پرۆسەی ئەنجامدانی تیروپشكیان بۆ بكرێت و پاشان ئێمە بۆ ماوەی چەد ڕۆژێك ڕاهێنان بەو كەسانە بكەین كە وەك چاودێر ناویان دەردەچێت، هاوكات  لە سنوری پارێزگای سلێمانی ملیۆن و 361 هەزار 970 كەس مافی دەنگانی هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this