بۆچوونی لایەنە سیاسیە ئیسلامییەكان لەسەر گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی كۆتایی بە دەسەڵاتی حكومەتی هەڵبژێردراوی ئەفغانستان هات و بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی ئەفغانستانی کرد، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، حزبە ئیسلامییەكانی كوردستانیش هەندێكیان هەرزوو پیرۆزبایی سەركەوتنی تاڵیبانیان ڕاگەیاند و هەندێكیشیان دەڵێن “با جارێ پەلەنەكەین”.
عەبدوڵا وەرتێ وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە بزوتنەوەی ئیسلامی هەرزوو پیرۆزبایی سەركەوتن و گرتنەوە دەستی دەستەڵاتمان ئاراستەی بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبان كرد، چونكە پێمان وایە لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتی داگیركەران حوكمی ئەفغانستان دەكرد و لەوماوەیەدا بەهەزاران كەس لەژن ومنداڵ و كەسانی بێتاوان بوونە قوربانی بەدەستی سیاسەتی چەوتی داگیركەران.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە ئومێد دەكەین بزووتنەوەی تاڵیبان لەماوەی ڕابردوودا ئەزموونیان وەر گرتبێت و ببنە مایەی سەقامگیری و بەرقەراری ئاشتی و ئارامی و كۆتاییهینان بەخوێن رشتن لە وڵاتەكەیاندا، بۆیە ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی خۆشحاڵین بەسەركەوتنی رەوتەئیسلامیەكانی جیهان و هیوادارین ببنە نموونەیەكی جوانی فەرمانرەوایەتی ئیسلامی لە وڵاتەكەیاندا و كۆتایییهاتنی مەینەتیەكانیان.
لەلایەکی دیکەوە محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری ئەوەی ڕاگەیاندووە كە بزوتنەوەی تاڵیبان گوزارشت لە زۆرینەی گەلی ئەفغانستان دەكات كە بەسەر حكومڕانێكی فشۆڵ و گەندەڵ سەركەوتن، ئەم سەركەوتنە بەرهەمی خۆڕاگری تاڵیبان و مایەپوچبوونی ئەمەریكایە پاش 30 ساڵ مانەوەی لە ئەفغانستان، بۆیە هەر هێزێك پشت بە بێگانە ببەستێت و گەندەڵ بێت و دژی گەلەكەی خۆی بێت هەر ڕۆژێك دێت هەرەس بهێنێت.
وتەبێژەكەی كۆمەڵی دادگەری ئەوەشی خستووەتە ڕوو: گرتنەوە دەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە بۆ هێزە ئیسلامییەكان دەبێتە وانەیەك دەتوانن پەندی لێوەربگرن، چونكە ئەو وڵاتە تایبەتمەندی خۆی هەیە بەڵام ئێمە لە كوردستان وڵاتمان نییەو هەرێمی كوردستانیش بەردەوام لەبەر مەترسی دەرەكی و گەندەڵی و ستەمی ناوخۆیدایە.
لەسەر هەمان پرس سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ئەوەی خستووەتەڕوو، “ماوەی 30 ساڵە كە بزوتنەوەی تاڵیبان یاریكارێكی چالاكە لە چەكداری ئیسلامی و حكومەتداری و پەیوەندیی گوماناوی، هێشتا ڕوون نەبووەتەوە چۆن ساڵانێک شەڕیەتی لەگەڵ ئەمریكا و وەختانێكی تر ئاشت و هاوكارە؟ ئێستاش كە گەڕاوەتەوە، هێشتا زووە هەڵسەنگاندنی لەسەر بكرێ، چاوەڕێ بین، ئاخری خێر بێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە گەڕانەوەی حوکمی تاڵیبان لەناوخۆی ئەفغانستاندا نیگەرانی و ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردووە و بەشێکی زۆری هاووڵاتیان لە هەوڵی هەڵاتندان یان کۆچیان بۆ وڵاتانی دیکە کردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








