لە سلێمانی نزیكەی لە %80ی هاووڵاتیان كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە

كارمهندێكى كۆمسیۆن لهكاتى پشكنینى سندوقێكى دهنگدان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات لە ئێستادا دوو وەجبەی نوێ كارتی دەنگدانی هاووڵاتیانمان بۆ هاتووەتەوە كە پێشتر ناوی خۆیان تۆماركردووە لە بنكەكانی كۆمیسیۆن و تا پێش هەڵبژاردنەكانیش پێدانەوەی كارتی دەنگدان بەردەوامی دەبێت، تائێستا نزیكەی لە %80ی هاووڵاتیان كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە دوو هەزار كارتی دەنگدانی هاووڵاتیانی سلێمانیش بە هەڵە چاپكراون.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو كەسانەی كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو مافی دەنگدانیان نەبووە و بەڵام بۆ ئەم دەنگدانە تەمەنی یاساییان تێپەڕاندووە و خۆیان لە بنكەكانی دەنگدان تۆماركردووە لە ئێستادا كارتی دەنگدانەكانیان گەڕاوەتەوە پێدانەوەی كارتی دەنگدان بە هاووڵاتیان تا ڕۆژی پێش هەڵبژاردن بەردەوامی دەبێت و ڕۆژانە بەهەزاران كارت دەدرێتەوە بە هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر زیاد لە %83ی هاووڵاتیان كارتی دەنگدانیان وەرگرتبوویەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی دوو وەجبە كارتی دیكەمان بۆ گەڕاوەتەوە لە ئێستادا دەتوانین بڵێن نزیكەی لە %80ی ئەو كەسانەی كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە مافی دەنگدانیان هەیە كارتەكانیان وەرگرتووەتەوە، هاوكات لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق زیاد لە 120 هەزار كارتی دەنگدەرانی بە هەڵە چاپكراون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار كارتی دەنگدانیان تایبەتن بە دەنگدەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەڵام ئێمە ئەوكارتانەمان جیاكردووەتەوە ناردومانەتەوە بۆ ئەوەی دووبارە بە ڕاستی چاپبكرێنەوە پاشان بدرێنەوە بە خاوەنەكانیان.
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو، لە سنووری پارێزگای سلێمانی یەك ملیۆن و 361 هەزار 970 كەس مافی دەنگانی هەیە، تا ئێستاش كارەكانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت و هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









