هەفتەیەكە لەلایەن پارتییەوە كادرێكی یەكێتی لە بادینان دەستگیركراوە و چارەنووسیشی نادیارە

بیرهات مەهدی
SNN-عەلی حەمە سەعید
نزیکەی هەفتەیەک بەسەر دەستگیركردنی لێپرسراوی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە ئامێدی لەلایەن ئاسایشی پارتیییەوە تێپەڕێت، بەوتەی بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی نشتیمانی كوردستانیش تا ئێستا نە دەزانن لە چ شار و بەندینخانیەك بەندكراوە نە ڕێگەش دراوە لەلایەن كەسوكارەكەیەوە سەردانی بكرێت.
ئاراس محەمەد ئاغا، بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەیەكەم ڕۆژی دەستگیركردنی بیرهات مەهدی لێپرسراوی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە ئامێدی، لەلایەن هێزێكی سەر بە ئاسایشی پارتی ئێمە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵێن بەدواداچوونی بەردەوام دەكەین، بەڵام تا ئێستا وەڵامێكی ڕوونمان دەستنەكەوتووە و چارەنوسی ئەو كادیرەمان بەنادیاری ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستاش نازانین لە چ شار و بەندینخانەیەكە ئەو كادرەمان بەندكراوە ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە تا ئێستاش ڕێگە نەدراوە كە لەلایەن كەسوكار و خزمەكانییەوە سەردانیبكرێت و هیچ شتێك لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو دەستگیركراوەمانەوە نازانین.
بە وتەی بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی نشتمانی كوردستان، ئەو كادیرەی یەكێتی تۆمەتی ئەوەی خراوەتە پاڵ گوایە لە دژی دەوڵەت خەڵكی هانداوە بۆ خۆپیشاندان و لەدژی بەرژەوەندییەكانی دەوڵەت كاری كردووە، ئێمە هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكەینەوە، چونكە ئەو كادرەی ئێمە كەسێكی چالاك بووە بە كاری پیشەیی خۆی هەستاوە، ئەم چالاكبوونەی وای كردووە كە جۆرێك لە ترس لای لایەنەكانی دیكە دروست بكات بۆیە ئەو تۆمەتەیان بۆ دروستكردووە و دەستگیریان كردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەوڵێک خراوەتەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو کادرەی یەکێتی ئازاد بکرێت، بۆ ئەومەبەستەش بەڵێندراوە بە قوباد تاڵەبانی کە لەنزیکترین کاتدا کادرەکەی یەکێتی ئازاد بکرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









