
بیرهات مەهدی
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ماوەی شەش رۆژە لە لایەن هێزێكی ئاسایشی پارتییەوە لێپرسراوی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەشیلادزێ دەستگیركراوە، کەمێک پێش ئێستا بە هەوڵی بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئازادکرا و سەرجەم تۆمەتەکانی رەتدەکرێتەوە.
هەوار ئامێدی، لێپرسراوی كۆمیتەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە قەزای ئامێدی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی شەش ڕۆژە (بیرهات مەهدی) لێپرسراوی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان و هاوكات ئەندام كۆمیتەی شیلادزێ لەلایەن هێزێكی ئاسایشەوە دەستگیركراوە، بەردەوام بەرپرسانی یەكێتی بەدواداچوونمان بۆ هۆكاری دەستگیركردن و چارەنوسی ئەو كادرەی یەكێتی كردووە بەڵام هیچ زانیارییەكی ئەوتۆمان پێنەدەدرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای شەش ڕۆژ لە دەستگیركردنی ئەو كادرە، بە هەوڵی بەرپرسانی باڵای یەكێتی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ (بیرهات مەهدی) ئازادكراو گەڕایەوە ناو خێزانەكەی، هاوكات ئەو كادرەی یەكێتی جگە لەوەی كەسێكی چالاكە و بە كاری پیشەییی خۆی هەستاوە هیچ تاوانێكی ئەنجام نەداوە تا دەستگیر بكرێت.
هەر ئەمڕۆ ئاراس محەمەد ئاغا، بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەی بە SNNڕاگەیاند كە ئەو تۆمەتەی بۆ كادرە دەستگیركراوەكەی یەكێتی دروستكراوە بۆ ئەوەی دەستگیری بكەن ڕەتدەكەینەوە چونكە گوایە ئەو كادرەی ئێمە هانی خەڵكی داوە بۆ خۆپیشاندان و كاركردن لە دژی بەرژەوەندییەكانی دەوڵەت، بۆیە لەسەر ئاستی باڵا ئێمە هەوڵەكانمان بەردەوام بووە بۆ ئازادكردنی ئەو كادرەی یەكێتی لە سنوری مەڵبەندی بادینان.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









