
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر كۆنترۆڵی بلاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەین و ناوەندەكانی خوێندن نەبن بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە، دەبێت پێش كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن وەگرتنی ڤاكسین لە لایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوەندەكانی خوێندن بكرێتە مەرج و هاوكات ڕێكارەكانی خۆپارێزیش توندبكرێنەوە.
د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام ڕوو لە زیاد بوون دەكات و ڕۆژانە ژمارەی توشبووان و گیان لە دەستدانیش بەڕێژەیەكی بەرز تۆمار دەكرێن، ئەمە چەندین هۆكاری هەیە وەك نەگرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی لە بەستنی ماسك و دروستبوونی قەرەباڵغی و هەروەها وەرنەگرتنی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، بۆیە لە ئێستادا كە بەرەو كردنەوەی ناوەندەكانی خوێند دەچین جارێكی دیكە ئەو مەترسیانە ڕوو لە زیاد بوونەوە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پێشنیار و بۆچوونی خۆمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندن چەند مەرجێك بسەپێندرێن بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوەندەكانی خوێندن، بە جۆرێك پێمان باشە كە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی قوتابخانەكان مامۆستایان و فەرمانبەران خۆیان بە ڤاكسین بكوتن و ئەوەش بكرێتە مەرج لەسەریان لەگەڵ ئەوەشدا ڕێكارەكانی خۆپارێزی توند بكرێنەوە.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لە قۆناغی چارەسەر دەرچوین، دەبێت وەرگرتنی ڤاكسین و گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپارێزی چڕتر بكەینەوە، بۆیە لەم چەند ڕۆژەدا هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ ئامارەكان دەكەین و پاشان لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری پێویست لەبارەی كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن دەدات.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی تەندروستی سلێمانی لەكاتێكدایە كە وابڕیارە لە 14/9/2021 دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 بەڕووی قوتابیان و خوێندكاراندا بكرێتەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









