موسەنا ئەمين: زۆرێک لە لايەنە شيعەکان دەيانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەند وابڕیارە كە لە 10/10/2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت، بەڵام بە وتەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زۆرێك لە لایەنە شیعییەكان هاوڕان لەگەڵ هێزی سەدرییەكان بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی ئاسایی بەڕێوەبچێت لە مانگی نیسانی ساڵی 2022.
موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ئاراستەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كاردەكات كە وابڕیارە لە 10/10/2021 بەرێوە بچێت، بەڵام زۆرێك لە لایەنە شیعییەكان بە ئاراستەیەكی دیكە كاردەكەن ئەویش دواخستنی هەڵبژاردنەكانە بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2022، چونكە زۆرێك لەو لایەنە شیعیانە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەكاندان بەڵام لەبەرشەقام ناوێرن بە ئاشكرا دەریببڕن.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەگەر هەڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2022 دوابخرێت، ئەوكاتە هەڵبژادنەكە دەبێت بە هەڵبژاردنێكی ئاسایی و یاسایی و نابێتە هەڵبژاردنی پێشوەختە وەك ئەوەی ئێستا ئامادەكاری بۆ دەكرێت، چونكە بە گوێرەی یاسا دەبێت 45 ڕۆژ پێش كۆتایی هاتنی ئەم خولەی پەرلەمان دەبێت ئەندامانی خولی نوێ هەڵبژێردرابن و هەڵبژاردنەكەش پەسەندكرابێت”.
وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتێكدایەكە دوێنێش (مەیادە نەجار) پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بۆ SNN ڕوونكردەوە كە هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستیەك كە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە ناچێت و دوادەخرێت بۆمانگی نیسانی ساڵی 2022.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









